المواد القانونية
المادة العشرون مسؤولية متعهد النقل عن تصرفات وافعال تابعيه يكون متعهد النقل مسؤولا مسؤولية مباشرة عن كل تصرفات وافعال تابعيه . ويعتبر تابعا كل شخص يستخدمه متعهد النقل في تنفيذ الالتزامات المترتبة على عقد العمل من الاطراف المنفذة المعينة من قبله او المتعاقدين من الباطن مع الاطراف المنفذة او ممثليه او المفوضين من قبله او موظفيه او وكلائه او مندوبيه فيما يتعلق بالبضاعة المنقولة طالما كانت تلك الافعال او التصرفات واقعة ضمن نطاق عقد النقل . ويقع باطلا كل شرط يقضي بإعفاء متعهد النقل من المسؤولية عن تصرفات وافعال تابعيه .
المادة التاسعة عشرة حدود مسؤولية متعهد النقل عن الاضرار غير المباشرة في حالة ثبوت وقوع اضرار غير مباشرة نتيجة مسؤولية متعهد النقل عن تلف البضاعة او فقدها او التأخير في تسليمها عند الموعد المتفق عليه ومن ذلك تعطل عجلة الانتاج او وصول البضاعة في غير موسمها والاثار المترتبة على ذلك فأن حدود مسؤولية متعهد النقل عن الضرر غير المباشر لاتزيد عن قيمة اجرة النقل المتفق عليه في العقد عن البضاعة الهالكة او المفقودة او التي يتأخر تسليمها .
المادة الثامنة عشرة حدود مسؤولية متعهد النقل في حالة تأخير تسليم البضاعة في موعدها تحت ظروف معينة اذا حدث تأخير في تسليم البضاعة في موعدها وكان متعهد النقل مسؤولا عن التأخير فان حدود مسؤولية متعهد النقل يجب الا تزيد عن مرتين ونصف من قيمة اجرة النقل الواجب دفعها عن الاجزاء من البضاعة المتأخرة وبحيث لا تتعدى هذه المسؤولية قيمة اجرة نقل اجمالي البضاعة طبقا لعقد النقل وذلك مع عدم الاخلال بالحقوق الاخرى الناجمة كالتلف او الفقد في حالة وقوعه .
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌مین: ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا. حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نه‌خشه‌سازیء هێلكاریه‌كانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامه‌زراندنیء فراوانكردنی ئاینده‌ی. نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار. ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وه‌به‌رده‌هێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی. یازده‌م: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌كرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییه‌كی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن. دوازده‌م: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كه‌لءپه‌لء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه به‌رله‌فڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ. سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك له‌پاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت. چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و هه‌مواركراوه‌كانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت. پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانه‌ء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی. شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكه‌خانه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنه‌ناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كه‌ڕه‌نتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش. حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی. هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان. نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ. بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوه‌ڕنامه‌یه‌كه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌یداته‌كارمه‌ندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕده‌گرن. بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان. بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مه‌ناتید و بالۆنه‌كانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی.. بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵه‌كانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه.
مادده‌ی بیسته‌م: سه‌رۆكی كۆر پله‌ی وه‌زیری ده‌بێ و هه‌مان مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه. یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له كوردستان دا. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان: ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان. چواره‌م: بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌موو ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ژماره‌یه‌ك كورسیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ ته‌رخان كراوه. پێنجه‌م: مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن: ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌سته له ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا ده‌ست نیشانی ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن. 2. ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1. ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات. 2. ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌مین: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین: په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. چواره‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (14) ساڵ تا (34) ساڵه.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجه‌كانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان. چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب. هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه. ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا. سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش. چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا. پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه: شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه: یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: ده‌نگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا. سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان. چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان. پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.
مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة