المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشین له هه‌موو مافێكی كه له‌و یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆبه‌ردا، یان حوكم به‌سه‌ردادانی به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: 1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ: 1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان. 2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.
مادده‌ی دوازده: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ له پێكهاته‌كانی دیواندا بكاته‌وه یان دابخات.
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌وه كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه: 1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ. 2/دڵنیا بێ له‌وه كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ. 3/دڵنیا بێ له‌وه كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا. دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا. چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ. پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و bزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و bزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ. حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا.
مادده‌ی بیسته‌م: فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو لیسته‌كه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت. 1. (75000) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێپه‌ڕ بێت وزیاتر له (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕابوردبێ. 2. (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌پێشتر كاری دادوه‌ری كردبێ یان بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌له (3)ساڵ كه‌متر نه‌بێت سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان داواكاری گشتی یان ڕاوێژكاری یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بووبێ یان بۆ ماوه‌ی كه‌له (5)ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێت جێگری داواكاری گشتی بووبێت. 3. (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێنه‌په‌ڕیبـێ و، (3) ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كردبێ له (3) زیاتر نه‌بێت. 4. (80000) هه‌شتا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌مه‌نی له (40) ساڵ تپپه‌ڕیبـێ و، ماوه‌ی (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ. 5. (90000) نه‌وه‌د هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر به‌حوكم، ناوی له لیسته‌كه‌دا ده‌ركرابێ. دووه‌م: ره‌سمی فراوان كردنی ده‌سته‌ڵات ( ره‌سمی پله به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1. (30000) سی هه‌زار دینار له مه‌شقكاره‌وه بۆ موماریس. 2. (50000) په‌نجا هه‌زار دینار له موماریسه‌وه بۆ ڕاوێژكار. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1. (30000)سی هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار. 2. (40000) چل هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری موماریس. 3. (50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری ڕاوێژكار.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆر پیك دێ له: 1. ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن. 2. ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین). 3. ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف.
مادده‌ی سی وچواره‌م : نابێ هیچ كه‌سێك به دروست كردن یان عه‌مباركردن یان ژێر زه‌وی خستن یان نقووم كردن یان به‌كارهێنان یان چاره‌سه‌ركردن یان خۆلێ رزگاركردن له مادده تیشكاوه‌ره‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پیسییه‌كی مه‌ترسیداری شل یان ره‌ق یان گازی هه‌ڵسێت، ته‌نیا به پێی ئه‌و رێماییانه نه‌بێ كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌فته‌م: 1. ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ: أ. كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ. ب. شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت. 2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ: أ. شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت. ب. زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ. ج. ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:- أ. خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ. ب. ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن. 3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت. 4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا. 5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا. 6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا. 7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: )دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا. دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ: بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمدا ڕاده‌گیرێ: ( ئامانجه‌كانی شۆڕش، كه‌رتی سۆشیالیستی،ئه‌نجومه‌نی داد، ئه‌بی غرێب) و زاراوه‌ی (رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) جێگه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نه میللیه‌كان و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (159) ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراودا هاتووه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة