أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1992 ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌رێمی كوردستان- عێراقدا كۆڕێك به ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: نابێت قوتابخانه له‌و شوێنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه بگوازرێته‌وه، ته‌نها پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێت، و پێویسته قوتابخانه‌كه داواكاریێك به‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات، ئه‌ویش، به‌لای كه‌م، به‌ر له دوو مانگ، تیایدا هۆیه پۆزه‌تیڤه‌كانی گواستنه‌وه بخاته ڕوو.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ 1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی. 2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان. 3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی. 4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی. 5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان. 6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه. 7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه. 8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) جێی ناوی (كۆڕی زانیاریی كوردستان- عیراق) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی كه له یاسای ژماره (12) ی ساڵی 1997دا هاتبـێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ، مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی هه‌یه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پێویسته بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی فێركردن و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی تیایدا، داواكاریێكی نووسراو بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، پێشكه‌ش بكرێت. سێیه‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته سه‌یری داواكارییه‌كه بكات له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی تێپه‌ڕنه‌كات، وه پێویسته ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پاڵپشت بێت به پاساوێكی یاسایی. چواره‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی یاسایی دیاریكراودا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، ئه‌وا داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت. پێنجه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ناوێكی تایبه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه كولتوری و په‌روه‌رده‌یی و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمدا بگونجێت. شه‌شه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی پێڕه‌وێكی ناوخۆیی هه‌بێت كه بنه‌ما گشتییه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له‌خۆ بگرێت و له‌گه‌ڵ داواكاری مۆڵه‌تدان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت بكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، داڕشتن وڕێكخستنی وچاودێری كردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، سه‌رباری ڕێكخستن و پلان دانان و پیاده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و پشكنین و ووردبینی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه له‌وانه‌ش به‌بازاركردنی نه‌وت. دووه‌م: گفتوگۆكردن وئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان وجێبه‌جێكردنی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان له‌وانه‌ش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دابێت.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ. 2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.