المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: خه‌رجكردن له‌پشتیوانه‌ی حیساباته سه‌ره‌كییه‌كان ((به‌خشین، باربوو (اعانات)، خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان)) له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بێ و وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست نین راسته‌وخۆ خه‌رج له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی سه‌ره‌كی ژمێریاری بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، جگه له به‌شی مووچه‌كان كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات بۆ مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌بڕیاری لێك ترازنیان له‌وه‌زاره‌تێك و په‌یوه‌ست كردنیان به‌وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری پسپۆڕیش بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ش ویه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا بكات. سێیه‌م: ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا بكرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیه‌وه (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی گفتوگۆ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی تردا، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه.
مادده‌ی حه‌ڤده: 1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ. 2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.
مادده‌ی یه‌كه‌م: زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:- (5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار. (8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار. (10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار. (17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)یشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: كۆمسیۆن بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێنمایی و ڕێسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات و ده‌خرێته ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم. دووه‌م: ژمێركاری كۆمسیۆن له ژێر چاودێری و وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم داده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب) و (ج) له مادده‌ی (60)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ب- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینێكی توشبوو به ناتواناییه‌كی یه‌كسان به (75%) به‌ره‌و ژوور مرد، مووچه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر میراتگری. ج- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی توشبوو به ناتواناییه‌كی به‌شه‌كیی كه‌متر له (75%) مرد، میراتگری قه‌ره‌بوویه‌كی پێ ده‌درێت یه‌كسان ده‌بێت به مووچه‌ی خانه‌نشینی تووشبوونی به‌شه‌كی له بڕی چوار ساڵ، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كه مافی مووچه‌ی مردنه‌كه‌ی نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (69)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له (80%)ی مامناوه‌ندی مووچه‌ی مانگانه‌ی دوایین ساڵی بیمه كرا‌و له راژه‌ی كار، تێپه‌ڕێنێت. ب- راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر بێته خوارێ. ج- مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر دوو مادده‌ی (یازده‌م و دوازده‌م) وه‌ك به‌شێكی ته‌واوكراو بۆ یاسای ژماره (39)ی ساڵی 1971 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا كاری پێده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له: 1. ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی. 3. ئاژانسی پاراستن و زانیاری. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت.
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: 1-له‌سه‌ر پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه به پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فه‌رمانێكی هه‌رێمی ده‌رده‌كرێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (36)ی ئه‌م یاسایه‌یان تێدایه تا به پێی به‌ڵێننامه (عقد) له نێواندا ببنه ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خۆیان به‌نووسین. 2-ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ دادوه‌ری سێ ساڵ ده‌بێ و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه پێشنیاز بكا كه پێشتر كۆتایی به خزمه‌ته‌كه‌یان بهێنرێ. 3-هه‌ریه‌كێ له‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێته‌وه مانگانه (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریان وه‌ك سه‌رمووچه‌یه‌كی دابڕ (مخصصات مقگوعه) ده‌درێتێ.
مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م: وه‌ختێ ده‌وام كردن له دادگاكان‌دا به پێی وه‌رزه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی ده‌وام كردن ڕۆژانه له پێنج سه‌عات كه‌متر نه‌بێ و ده‌شكرێ وه‌ختێكی تایبه‌تی ده‌وامكردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان دیاری بكرێ به مه‌رجێ له چوار سه‌عات كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة