المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی چواره‌م هه‌موارده‌كرێ و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ مادده‌كه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (5) و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:- 4- زمانه‌كانی توركمانی وسریانی وئه‌رمه‌نی ده‌كرێت به زمانی فێركردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌وانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن چرییه‌كی نیشته‌نی پێك ده‌هێنن، به پێی به‌ندو به‌ستی (چوابگ)په‌روه‌رده‌یی، به‌مه‌رجێك فێركردنی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی ئیلزامی بێت. 5- گۆرینی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به پێی داخوازیه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وپه‌ره‌پێدان، له هه‌رێمی كوردستان گونجا بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت . دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ . سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ. حوكمه كۆتاییه‌كان
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له ئیعتیماداتی (پشتیوانه)ی ژمێریاری سه‌ره‌كی (به‌خشین، باربوو، خه‌رجی پڕۆژه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بێ و وه‌زیری دارایی و ئابووریش بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی ژمێریاریی سه‌ره‌كی به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون. دووه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و باربووه (اعانات) ده‌بڕدرێ كه له به‌شی (اعانات)دا هاتووه و بۆ حیسابی تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌گوازرێته‌وه. سێیه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و به‌خشینه (المنح) ده‌بڕدرێ كه له‌به‌شی (المنح)دا هاتووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیاده‌یه ده‌گوازرێته‌وه كه له مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا روویداوه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پاره و پووله‌ی له بوودجه‌دا بۆ مووچه دانراوه ئاماده‌كردن و سه‌لمنلدنی میلاكی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ساڵی 1993ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی هه‌یه به بڕێك له (350.000.000) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و، بۆی هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زارهته‌كه‌ی ئه‌ون رابسپێرێت به سه‌رفكردنی بڕێك له (250.000.000) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ت نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكیان هه‌یه له (300.000.000) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كرێن: 1. سه‌رفكردنه‌كه به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه (اعتمادات) په‌سه‌ندكراوانه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه‌وا بۆیان دیاری كراوه. 2. پابه‌ندبوون به‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراون و رێگه نادرێت به چوونه نێو پابه‌ندیی دارایی زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵانه بۆی ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی شاره‌وانی. پێنجه‌م: وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ناوه‌خۆو له نێو ئه‌و رێژانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌م/3ی مادده‌ی دووه‌م بۆیان دیاری كراوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی كه له‌لایاندا ده‌سته‌به‌ركراوه.
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ژمێره سه‌ره‌كیه‌كان (مووچه، كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری، چاككردنه‌وه، كۆمه‌ك، به‌خشین، خه‌رجی تر، خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له نێو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت، و وه‌زیریش بۆی هه‌یه پارێزگار‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان رابسپێرێت به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆ له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ی له نێو بودجه‌ی ساڵانه‌یان متمانه‌ی پێدراوه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1. هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن. 2. قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ. 3. هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن. 4. ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ. 5. حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.
مادده‌ی سیازده: بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ: 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری ده‌گمه‌ن. 450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله یه‌ك. 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله دوو. 150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله سێ. 75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله چوار. 38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله پێنج.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1. هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن. 2. قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ. 3. هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن. 4. ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ. 5. حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: وه‌زاره‌ت، پۆڵ وقوتابخانه، به پێی شێوازی زانستی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چاودێریی: أ- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت. ب- سه‌ركه‌وتووه‌كان وبه‌هره‌داران(الموهوبین).
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن. دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوبه‌شه‌كاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها به‌پێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه. دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن. سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.
مادده‌ی دوازده: ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة