أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ: بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا. دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: )دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن. 3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت. 4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا. 5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا. 6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا. 7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: 1. ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ: أ. كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ. ب. شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت. 2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ: أ. شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت. ب. زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ. ج. ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:- أ. خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ. ب. ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سی وچواره‌م
مادده‌ی سی وچواره‌م : نابێ هیچ كه‌سێك به دروست كردن یان عه‌مباركردن یان ژێر زه‌وی خستن یان نقووم كردن یان به‌كارهێنان یان چاره‌سه‌ركردن یان خۆلێ رزگاركردن له مادده تیشكاوه‌ره‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پیسییه‌كی مه‌ترسیداری شل یان ره‌ق یان گازی هه‌ڵسێت، ته‌نیا به پێی ئه‌و رێماییانه نه‌بێ كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆر پیك دێ له: 1. ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن. 2. ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین). 3. ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م : ئه‌نجومه‌ن پێوانه‌ء مواسه‌فاتء بنه‌ما و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژه‌و ئه‌و بوارانه داده‌نێ كه ملكه‌چن بۆ توێژینه‌وه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌ییء ئاماده‌كردنی لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ء دانانی سیسته‌م وڕێكاره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م : هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ملكه‌چی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كانی هه‌رێمایه‌تی ده‌بن و پێویسته ئه‌و ده‌رهاوێشتانه (انبعاپات) له‌چوارچێوه‌ی سنووری ڕێگه پێدراو ده‌رنه‌چن.
مادده‌ی بیست وچواره‌م
مادده‌ی بیست وچواره‌م : وه‌زاره‌ت پێوه‌ره‌كانی ئاستی پیسبوونی ڕێگه پێدراو له‌و ئاوانه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌و ئاودان و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌كاردێن، ده‌سنیشان ده‌كات، به مه‌رجێ هه‌ركاتێك پێویست بوو چاو به‌و پێوه‌رانه‌دا بخشێندرێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ. 2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیریی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێ كه به ژماره گوتراوه یا، به هێما، مه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بێ و ته‌لاقی (موعته‌دده)ش ناكه‌وێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ته‌ڵاق دوو به‌شه: 1. گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. 2. مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق . 3. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 4. حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.