المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵ و دارایی و مه‌وجوداتی ئه‌و كتێبخانانه ده‌بن به موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دوازده‌م: تۆماری رێكخراو رێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن: یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت. دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ. سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت. چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون ومووچه‌كانیان به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مێردێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا‌و، دادگا بۆ ده‌ركه‌وت كه مێرده‌كه به زوڵم ته‌ڵاقی داوه و به ته‌ڵاقدانه‌ش ژنه‌كه‌ی زه‌ره‌مه‌ند كردووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ،دادگا له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه حوكمێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر مێرده‌كه‌دا ده‌دات كه له‌گه‌ڵ باری دارایی و گوزه‌ران و پله‌ی زوڵمه‌كه‌یدا بگونجێ و زه‌ره‌ره‌كان سه‌رجه‌م خه‌مڵ ده‌كرێن به‌مه‌رجێ سه‌ره‌ڕای مافه چه‌سپاوه‌كانی دیكه‌ی ژنه‌كه نه‌فه‌قه‌كه‌شی له ماوه‌ی دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له (3) سێ ساڵیش تێنه‌په‌رێ.
مادده‌ی سێیه‌م: 1. وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی به‌جێ هێنانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كانێتی. هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌رییدا، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆیشی به جێگری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی شیاو دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكار یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له سه‌رپە‌رشتی ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ئه‌رك و فرمانه‌ش ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. 3. ناوه‌ند (مركز)ی: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: أ- نووسینگه‌ی وه‌زیر فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو بێت ژماره‌یێ فرمانبه‌ر هاوكاریی ده‌كات. ب- نووسینگه‌ی بریكار: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو چه‌ند فرمانبه‌رێكیش هاوكاریی ده‌كه‌ن. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌یكاری: به‌نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریقابه‌و ته‌دقیق: به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته ئه‌مانه ده‌به‌خشێ: 1. خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه مانگانه (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 2. خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه له دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له كارگێڕیی كوردستان له 23/10/1991وه تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه له (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كۆردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافردانان یاخود به‌خائین دانان یان پیشاندانی شتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن یان پێدانی ده‌سكه‌وتی ماددی یان مه‌عنه‌وی یان به‌ڵێن پێدان له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان كۆمه‌ڵ یان ڕێكخستن یان كیان یان كه‌سه‌كان، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ر حزبێك یان كیانێكی سیاسی كه میلیشیای چه‌كداری هه‌بێت، له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كرێت. سێیه‌م: هه‌ر كیانێكی سیاسی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حسێب كردنی ده‌نگه‌كان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به‌هه‌ڕه‌شه ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان له‌دژی غه‌یری خۆی دابخات.
مادده‌ی دووه‌م: له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی (29/12/2003) ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار یان هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ر یاسایێ بخرێته به‌ركار كه به راشكاوی یان به ضمنی ئیلغای ئه‌و یاسایه كه له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌و یاسایه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ده‌بێته یاسایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافردانان یاخود به‌خائین دانان یان پیشاندانی شتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن یان پێدانی ده‌سكه‌وتی ماددی یان مه‌عنه‌وی یان به‌ڵێن پێدان له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان كۆمه‌ڵ یان ڕێكخستن یان كیان یان كه‌سه‌كان، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ر حزبێك یان كیانێكی سیاسی كه میلیشیای چه‌كداری هه‌بێت، له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كرێت. سێیه‌م: هه‌ر كیانێكی سیاسی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حسێب كردنی ده‌نگه‌كان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به‌هه‌ڕه‌شه ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان له‌دژی غه‌یری خۆی دابخات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت. دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن. چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن. پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2. راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌ندام 3. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئه‌ندام 4. سه‌رۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندامن 5. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئه‌ندام 6. ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌ندامن 7. نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئه‌ندام
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات و توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ مه‌گه‌ر یاسا رێگه‌بدات و به‌ر پرسیارێتی راسته و خۆی له ئه‌ستۆدایه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات كه له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی له جیهاندا و پێویستیه‌كانیدا بگونجێ تاكو ئه‌و بۆ شاییه زانستی و ته‌كنیكیه‌ی له نێوان خۆمان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه ته‌سك بكرێته‌وه و له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بڕۆین، له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی. دووه‌م: زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگیریی و شیاوی یاسایی) بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات. سێیه‌م: زانكۆ له كۆلێجی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی له بواری خوێندنی ته‌كنیكی دوای خوێندنی دواناوه‌ندیی و هاوشانه‌كه‌ی پێكدێ، له‌گه‌لأ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر به پێی پێویست له رووی زانیاری تیۆری پراكتیكه‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة