المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌م ئامانجانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: به‌كارخستنی وزه‌ی لاوان كه ده‌سته‌به‌ری به‌شداربوونی كارایان ده‌كات له گه‌شه‌پێكردنی هه‌رێمدا. سێیه‌م: هاندانی لاوان بۆ ده‌ست پێشخه‌ری دامه‌زراندنی پڕۆژه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ی دابین كردنی پشتیوانی دارایی بۆیان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1. ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا. 2. پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن: 3. به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی. 4. به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون. 5. به‌شی ماف. 6. به‌شی ژمێریاری. 7. به‌شی ورد بینی. 8. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ: 9. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی. 10. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان. 11. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان. 12. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1-میری كاتێك خۆی به ته‌نیا ده‌بێته ره‌سمده‌ر له ره‌سمدان ده‌بهخشرێ جگه له‌و فه‌رمانگه ره‌سمییانه‌ی یاسا تایبه‌تییه‌كانیان ره‌سمدانیان به‌سه‌ر فه‌رز ده‌كه‌ن. 2-ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له كات رێكخستنی دا گشت ئیمزا كه‌رانی له ره‌سمدا به پێی یاسا به‌خشراو ده‌بن ره‌سمی لێ وه‌رناگیرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافی به‌خشینی نییه پتڵیان له كاتی ئیمزا كردنیدا ته‌واوی ره‌سمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و به‌لێننامانه له ره‌سمدا ببه‌خشێ كه میری تیایاندا لایه‌نێك ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی تێدا بوو.
مادده‌ی سێیه‌م: 1-به‌ڵێننامه (عقد)ی كۆمپانیاكان له كاتی تۆماركردن یا درێژه پێدانی ماوه‌یان یان زیاد كردنی سه‌رمایه‌یان ده‌بێ ره‌سمی پێنج له هه‌زاردا (5%1000)یان لێ بدرێ. 2-سه‌رمایه‌ی ناولێنراو (اسمی)ی كۆمپانیاكی له كاتی تۆمار كردن یا درێژه پێداناد ده‌كرێته بنچینه بۆ ره‌سم وه‌رگرتن. له حاله‌تی زیاد كردنی سه‌رمایه‌شدا ره‌سم ته‌نیا له‌سه‌ر زیاده‌كه وه‌رده‌گێرێ.
مادده‌ی سی یه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه. دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت. سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان. چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه. 1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا. 2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان. 3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن. 4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم. 5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان. 6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو. 7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. 8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی. 9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان. 10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری. 11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان) و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت. 14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. 15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یا ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن (قژف)یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو وجوولاویان كورتیله نامه‌ی(مه‌سج)بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌لأ خۆ‌و ره‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دره‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت چنگی كه‌وتن هه‌تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ(حبس) كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش سزاده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزاده‌درێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له هه‌رێم داده‌نیشێ، له هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده كرا‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی باری گوزه‌رانی له ساڵی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی، ئه‌م بێ قه‌یدیی (سه‌ماحانه)ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ: 1. (2000) دینار بۆ خودی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه بدات. 2. (2000) دینار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كانی له بارێكدا كه ژنی ماڵه‌وه بێت و هیچ داهاتێكی نه‌بێت یان ئه‌و داهاته‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی مێرده‌كه‌ی لێكدرا بێت. 3. (200) دینار بۆ هه‌ر مندڵێك له منداڵه‌كانی، جا ژماره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت. 4. خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه بدات (المكلف)، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست و سێ ساڵی تێپه‌راند، زێده بێ قه‌یدێك (سماح) ێكی دیكه‌ی پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (500) دیناره. جگه له‌و بێ قه‌یدی (سماح)ه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌و داهاتانه‌ی نه‌وت كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كیڵگه‌كانی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست دێن له حیسابێكی بانكی تایبه‌ت داده‌نرێت به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عیراق و یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم تا ئه‌و كاته‌ی یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت ته‌شریع ده‌كرێت كه له مادده‌ی پازده‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007دا هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م: نرخی خانوو به‌ره‌ی به میرات به‌جێماو یان به موڵك كرا‌و وه‌كو حه‌وت ساڵ به‌ر له مێژووی داواكردنی ته‌سه‌روفی له لایه‌ن میرات گر یان خاوه‌نه‌كه‌ی، مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پتر له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌تی خانوو به‌ره‌كه یان مافی ته‌سه‌روفی خاوه‌ن میرات یان خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌ت بووبێت و، ئه‌و نرخه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه مه‌زه‌نده كراوه، ده‌بێته خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر میراتگر یان خاوه‌ن موڵكه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی ناوبراو له‌وه كه‌متر بوو، ئه‌و كات مووڵكه به‌جێماوه‌كان یان كرێی به موڵك كردن یاخود نرخی خه‌مڵێنراو له مامه‌ڵه‌ی به‌خشین و ده‌ست لێ هه‌ڵگرتن یا خود گۆرینه‌وه به مه‌زه‌نده داده‌نرێن، به مه‌رجێك شته نوێكان ره‌چاو بكرێن و ببنه بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی قازانج.
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌وكاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی درا بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌ریده‌گرت له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه گواستراوه‌ته‌وه تێیدا و بۆ ماوه‌ی (5) سێ ساڵ له رۆژی گواستنه‌وه‌یه‌وه، به‌مه‌رجێك به یه‌كجاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌ی دا بپچرێنێ. دووه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گواستراوه‌ته‌وه مووچه‌ی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه، بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رف ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه. سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و سه‌روكار و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات.
مادده‌ی چوارده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پانزه‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة