المواد القانونية
المادة السابعة عشرة : تدابير المكافحة تعمل الدول الاطراف لتحقيق المكافحة الفعالة لجرائم غسل الاموال وتمويل الارهاب على ما يلي: 1- القبض على مرتكبي جرائم غسل الاموال وتمويل الارهاب ومحاكمتهم وفقاً للقانون الوطني او تسليمهم وفقاً لاحكام هذه الاتفاقية او الاتفاقيات الثنائية بين الدولتين الطالبة والمطلوب منها التسليم . 2- اقامة تعاون فعال بين الاجهزة المعنية وبين الافراد لمواجهة جرائم غسل الاموال وتمويل الارهاب, وتوفير ضمانات وحوافز مناسبة لحثهم وتشجيعهم على الابلاغ عن هذه الجرائم وتقديم المعلومات التي تساعد في الكشف عنها والقبض على مرتكبيها . 3- تأمين حماية فعالة للعاملين في ميدان العدالة الجنائية ولمصادر المعلومات والشهود في جرائم غسل الاموال وتمويل الارهاب .
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی وئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. دووه‌م: لق، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی یه‌كێتی تێده‌كۆشێ كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه‌و، لیژنه‌ی لق، ساڵانه ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئیش وكاری لقه‌كه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه به ئاماده بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی له گه‌ڵیانداو سه‌رك و ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ناجێگیره‌كه‌ی ساز ده‌بن و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان ده‌درێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون ئه‌و لایه زال ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێ به ناوی لیژنه‌ی یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و جێگری بریكاری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كشت‌وكال و ئاودێری و پیشه‌سازی وزه و ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی به پله یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: 1-ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌زگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له وانه له پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوورن هه‌ڵبژێردرا بێ. 2-سه‌رۆكی ده‌زگا هێنده‌ی ئیش په‌یوه‌ندی به كاروباری ده‌زگاو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێنێ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان یا هه‌ر سێ به‌په‌سندی بزانێ بسپێرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًده‌به‌خشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ: 1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له رووی زانستییه‌وه هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له رووی زانستییه‌وه به مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ. 2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا په‌یمانگا هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئە‌و ماوه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه كۆششێكی باشی له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عموله‌كان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه.
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنریته‌وه: 1. له‌كاتی غایب بوونی سه‌رۆك، جێگره‌كه‌ی شوێنی دگرێته‌وه‌و له كاتی غایب بوونی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی پایه‌ی سه‌رۆك به یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ده‌سپێردرێت.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی چوار ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نه‌خرایه پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.
مادده‌ی بیسته‌م: 1-پرۆفیسۆره‌كان. 2-پرۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره‌كان. 3-مامۆستاكان. 4-مامۆستا یاریده‌ده‌ره‌كان.
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یا لق له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پێكدێ، كه له (12) زیاتر و له (7)كه‌متر نه‌بن به مه‌رجێ پله‌یان مامۆستا (مدرس)و به‌ره‌وژوو بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و پله زانستییه‌دا دابین نه‌بوو ده‌كرێ هه‌ندیكیان به پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مدرس مساعد) بن و به پێی له پێشترینه‌یان.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م به‌شه‌دا هاتوون مافی وه‌زاره‌ت له داواكردنی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه پووچ ناكاته‌وه كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی یان پێشیل كردن كه له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی له حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (11،12)ی ئه‌م یاسایه، تاوانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، سزاكه‌ی به‌پێی یاسایه‌كی تر قورس‌تر بێت، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌قی یاسا قورستره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان: أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن. د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره مێوانه‌كانه‌وه (الاساتژه الزائرین). ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه نان له باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌ده‌ن به‌ش یا لقه زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون. و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه له برَگه‌ی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه نه‌وتراوه. ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان. 2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان: أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه جۆراو جۆره‌كان. ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار. د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه و زه‌ماله و بعپه) بدرێ به ئه‌ندامانی. ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به پێی پێوانه ره‌چاوكراوه‌كان. و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به پێی په‌یره و رێنماییه ره‌چاو كراوه‌كان. ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ. ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به كاروباری زانستی كۆلێج. گ-راسپاردن به (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن. ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری. ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی. م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ. 3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان: أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و بووجهه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه. ب- راسپاردن به بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی). ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كار‌و پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌له بووجهه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هه‌هن و حه‌واله كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره و مه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی. د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة