المواد القانونية
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سه‌رۆكه دووه‌م: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیارده‌رده سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئه‌ندامن چواره‌م: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئه‌ندامه پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌ء له‌باری كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه حوكمه‌كانی مادده‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (3%)ی ڕووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوه‌كه‌ی قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه‌و به‌موڵكی سرفء به‌ناوی خۆی فرزده‌كرێ له مێژووی ده‌رچوونی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2007 {یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ویءزاری ژماره (3)ی ساڵی 1998)ه‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای به‌رایی ناوچه‌كه، تایبه‌ته به ته‌ماشاكردنی داواكانی زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و باخه‌كان و داواكانی ناكۆكی سنووره‌كانیان و ئه‌و مافانه‌ش كه تێ‌یان ده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پانزده رۆژ، له رۆژی پێڕگه‌یاندنه‌وه له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه بڕیاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه‌و، له‌م رووه‌وه بڕیاری دادگا بنبڕه.
مادده‌ی سی و چواره‌م: ده‌بێ ژووره‌كانی بازرگانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی له هه‌رێمدا له ماوه‌ی مانگێكدا ل رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه بارودۆخی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا بگونجێنن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار .
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)، وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به ناوی (وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شازده‌م: ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ئیجازه‌ی منداڵبووندا یان له ئیجازه‌ی دایكایه‌تیدا بێت، به درێژایی ماوه‌ی ئیجازه‌كه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی ته‌واوی پێ ده‌درێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ : 4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شه‌رتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ. 2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة