المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م : ئامانجی ئه‌م یاسایه هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌یه : یه‌كه‌م : پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی هه‌رێم و پاراستنی و چاككردنی و په‌ره‌پێدانی و رێگه گرتن له پیسبوونی. دووه‌م : پارستنی سروشت و ته‌ندروستی گشتی له مه ترسیه‌كانی چالاكی و كاره زیانبه‌خشه‌كان به ژینگه‌و مرۆڤ. سێیه‌م : پارێزگاریكردنی داهاته‌كانی سروشتی و گه‌شه پێدانی و ده‌ست پێوه‌گرتنی به‌كارهێنانی . چواره‌م : سیاسه‌تی ژینگه بكرێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له پلانی گشتگیری گه‌شه‌پێدان له هه‌موو بواره‌كانی ڕمرۆیی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و گه‌شت وگوزاری و شتی دیكه. پێنجه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژینگه‌یی و قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی و هاندانی هه‌وڵه خۆ به‌خشراوه‌كان له‌و بواره‌دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان وگه‌شتوگوزاری ژماره (15)ی ساڵی1992كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته: ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ. دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا. سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی. چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه. شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ. حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ. هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی. نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م: رۆژنامه‌وان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا موسته‌هه‌قی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه: 1. ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك كه له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پیشەكه‌ی كردبێ، سا ئه‌و ماوه‌یه سه‌رومڕ (دائم) بووبێ یان پچر پچڕ. 2. ئه‌گه‌ر (63) ساڵ ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردبێ و بە خزمه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وە ماوه‌یه‌كی لێ به‌سه‌ر بردبێ له (20) بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بیگرێته‌وه، مافی خانه‌نشینی ته‌واوی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) وده‌سته‌واژه‌ی (مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) شوێنی (مه‌رسوومی كۆماری) و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی داد) ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌لأ لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕش) له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای داواكاری گشتی دا هاتبـێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمدا ڕاده‌گیرێ: ( ئامانجه‌كانی شۆڕش، كه‌رتی سۆشیالیستی،ئه‌نجومه‌نی داد، ئه‌بی غرێب) و زاراوه‌ی (رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) جێگه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نه میللیه‌كان و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (159) ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراودا هاتووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كانن. مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرن. ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرن. مووچه‌ی خانه‌نشینی: ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شیاو‌یه‌تی هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌ی به هۆی به‌خشین و (ئیعفا)یه‌وه بێت، یان به هۆی خانه‌نشین كردنییه‌وه، یان كۆچی دوایی كردنیه‌وه بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی وه‌زیری خانه‌نشین میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین بوونی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:ـ مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: ناشێ كۆكردنه‌وه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی تر كه له خه‌زێنه‌وه خه‌رج، بكرێ. دووه‌م: هاوسه‌ری ئه‌ندامی كۆچ كردوو كه مووچه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و مووچه‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وی له مووچه‌ی فرمانه‌كه‌ی خۆی یاخود خانشینیه‌كه‌ی خۆی وكامیان باشتر بێ بۆی.
مادده‌ی چواره‌م: 1. هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بڕدری، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێ ده‌بڕدرێ كه له‌گه‌ڵ پاره كه‌ڵه‌كه بووه‌كه بگونجێ كه له‌سه‌ریه‌تی. 2. میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له‌سه‌ری ماوه.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: یه‌كه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی سندوق له ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. سێیه‌م: زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%) له‌و باج و ڕسوماتانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر شتومه‌ك و به‌رهه‌می زیان به‌خش به ته‌ندروستی، چ هاورده بن یان دروستكراوی خۆماڵی و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوق وه‌رده‌گیرێت. چواره‌م: بژارده‌ی (غرامه) وه‌رگیراو به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان. پێنجه‌م: ڕێژه‌ی (50%) له‌و بژاردانه‌ی كه له شتومه‌ك و خۆراكی سه‌رپێچیكار بۆ مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی (25%) له‌و بژاردانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی وه‌رده‌گیرێن. حه‌وته‌م: پیتاك و كۆمه‌ك و به‌خشین له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێـت. هه‌شته‌م: داهاتی چالاكیه‌كانی سندوق. نۆیه‌م: أ- زێده‌كردنی ڕێژه‌ی (5%) بۆ ڕه‌سمی تۆماركردنی هه‌موو جۆره ئۆتومبیلێك و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یی (سنویه) و، بۆ مه‌به‌ستی سندوق وه‌رده‌گیرێت. ب- ڕێژه‌ی (5%) له‌و بژاردانه‌ی له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ وه‌رده‌گیرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: له سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستیه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دووه‌م: به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: 1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت: أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت. ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت. و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان. 5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن: 1.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (7)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (13)ی لە هەموو سالێکدا. 2.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (31)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (2)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا . 3.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .
مادده‌ی دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی: یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات و خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات و، بنه‌ماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان(ما یستجد من امور) به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ش كه له كاتی جێبه‌جێ كردن‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمدا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمدا پێوه ده‌لكێ.
یەكەم: هەر كەسێ، لەسەر زەوییەكی سەر بە حكومەتی هەرێم جامعێ یان مزگەوتێ یان تەكیەیەك دروست بكات بە سەرپەرشت (مشرف) دادەمەزرێ و، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی‌یش بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی و ئیدارەكەشی دەگرێتە ئەستۆی خۆی و، بەپێی رێنماییگەلێكیش كە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی دەری دەهێنێ ماف و ئەركی سەرشانی سەرپەرشتەكە دیار دەكات.
شەشەم: سیاسەتی کۆمەڵکوژی(جینۆساید) کە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە هەمە جۆرەکانی لە کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان گرتەوە، کە (0004)چوار هەزار کەس لە ئێزیدیەکان کوژران و هەروەها لە تورکمان و کلدان و ئاشووروو ئەرمەنی، ئەوەی دوچاریان هات لە راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی، لەوانەش گۆرانکاری دیموگرافی لە ناوچەکانیاندا. بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات شوێنەواری ئەو سیاسەتانە نەهێڵن. لەوانەش پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی (041)لە دەستووری عێراق و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان لە کوردە فەیلیەکان وگەڕاندنەوەی سامانەکانیان و قەرەبۆکردنەوەی ئەو زیانانەی پێیان کەوتووە و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی جارانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتگراوەکانیان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة