أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: 1. لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده. 2. لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی. 3. خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه. 4. لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئالای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێ له (په‌یره‌و) دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه. ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ. چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا ده‌ستبه‌سه‌ره‌كه‌ی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ: یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ. دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ. سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی. چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت. دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت. سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان. چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: 50 دینار وه‌ك ره‌سمێكی بڕواوه، له كاتی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م داواكارییانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ كه تایبه‌تن به تۆماركردنی خانوو وبه‌ره. 1/نیشان كردنی وه‌سیه‌تنامه له تۆماری خانوو به‌ره‌دا له‌سه‌رده‌می ژیانی سه‌ر وه‌سیه‌ت دا. 2/گۆڕینی سه‌روه‌سیه‌ت یا سه‌رپه‌رشت یا چاو‌دێر یا گۆڕینی وه‌قف له‌باره‌ی سه‌رپه‌شتی و به‌رێوه‌بردن یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌سه‌ری وه‌قف ده‌كرێ. 3/تۆماركردنی لابردنی خانووبه‌ر یا دارودره‌ختی رووێنراو له‌سه‌ر زه‌وی خانوو به‌ره‌كه. 4/تۆماركردنی گۆڕانكاریی رێگه‌ی به‌كارهێنانی خانووبه‌ره. 5/پشكنین و رووپێوكردن یا چه‌سپاندنی سنووری خانووبه‌ره. 6/نیشان كردنی ئه‌و مافانانه‌ی كه له ناشتنی تۆماركراوی داروده‌رخت وه‌ده‌ست دێن به جۆرێكی بن بڕكراو یان وازلێهێنان به قه‌ره‌بووكردن یان بێ قه‌ره‌بووكردن.
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ. سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م : ئه‌گه‌ر ناكۆكی له تایبه‌تمه‌ندیدا كه‌وته نێوان دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی و دادگای شارستانی له‌و باره‌دا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌سته‌یه‌ك داده‌نێ كه له شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتبـێ سێ ئه‌ندامیان له دادوه‌ره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌میز) ده‌بێ و سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ له‌گه‌لأ سێ ئه‌ندامی تر كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی هه‌ڵیان ده‌بژێری و ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنبڕویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: 1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه. ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق. ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن. سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: أ- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی داده‌نرێت، له‌نێو ئه‌ندامانیشدا دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت و كاره‌كان له نێوان ئه‌ندامانیدا دابه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌بێت و به ئاماده‌بوونیشی كۆبوونه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرێده‌درێت. ب- له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ڕه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوور ده‌كرێت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی سێزده‌یه‌م لاده‌برێت. سێیه‌م: خاڵی پێنجه‌می بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستان ـ عیراقدا بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.