المواد القانونية
مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ.
ماده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه. 5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان. 6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی. 7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه. 8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا. 4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه. 5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.
مادده‌ی یانزده‌هه‌م: دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. دووه‌م: به‌خششه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. سێیه‌م: خه‌ڵات و پیتاك (الهبه والتبرعات). چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: أ- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: أ- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات. دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی. سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: أ- ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ. ب- ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زیر: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم. 3-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی. 4-ده‌زگای شاره‌وانی: گشت شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 5-شاره‌وانی: ده‌زگایه‌كی ناوخۆییه كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری یانه‌یه كه له‌م یاسایه‌وه هه‌ر یاسایه‌كی تردا هه‌ن به هاووڵاتییان له سنوری شاره‌وانییه دیاركراوه‌كه‌دا. 6-سه‌رۆكی شاره‌وانی: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی. 7-داهاتی شاره‌وانی: ئه‌و پاره و پووله‌ی به پێی حوكمی یاسا مافی وه‌رگرتنی وه‌ك باج دراوه‌تێو قازانجی پرۆژه‌كانی و داهاتی ماڵه گوازراوو نه‌گوازراوه‌كانی كه ده‌چنه خه‌زێنه‌كه‌وه. 8-دام و ده‌زگا گشتییه‌كان: وه‌ك خسته‌خانه‌و (مستوصف)و مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و قوتابخانه‌و كتێبخانه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی شاره‌وانی و پرۆژه‌كانی ئه‌وانی تر. 9-شه‌قام: شه‌قام جاده گشتی یه سه‌ره‌كی و لقیه‌كان و جاده تایبه‌تییه‌كان و شوسته‌و مه‌یدانه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌ركی ده‌زگای شاره‌وانی پێششكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتییه له ناوچه‌یه‌كی دیاركراوی سنوورداردا.
مادده‌ی سێیه‌م: شاره‌وانی به‌و مانایه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی یه ئه‌م مافانه هه‌یه. 1-مافه‌كانی خۆی به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان وه‌رده‌گرێ. 2-باج (ره‌سم)ە كرێ به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سێنێ. 3-ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بواری جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاری و فه‌رمانه‌كان بۆ ده‌ره‌خسێنن به پێی حوكمی ئه‌م یاسایه‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی تر به كاریان دێنێ. 4-به پیی حوكمی ئه‌و یاسایه‌ی به‌لێننامه (عقد) به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌به‌ستێ. 5-مافی دژكاری (الخصومه)ی له گشت له گشت ئه دوایانه‌دا (الدعاوی) هه‌یه كه ده‌یانكا له‌سه‌ری ده‌كرێن. 6-خاوه‌نی ئه‌ستۆیه‌كی دارایی سه‌ربه‌خۆیه(ژمه مالیه مستقله).
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر بچینه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به پێی دوا سه‌رژمێری گشتی به‌م شێوه‌یه پۆلین (تصنیف) ده‌كرێن: أ-شاره‌اونی مه‌ڵبه‌ندی پایته‌ختی هه‌رێم له پۆلی تایبه‌تی ده‌بێ. ب-شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم او پۆلی (مومتاز) ده‌بن. ج-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له حه‌فتاو پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆله یه‌كه‌م ده‌بن. د-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پازده هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی دووه‌م ده‌بن و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و قه‌زایانه‌ی لێ به‌ده‌ر بكا كه شێوه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و شوێنه جوگرافییه‌كان بواری فراوان بوونی ئاسۆیی ی (افقی) ناداتێ. ه-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی سێیه‌مدا ده‌بن. و-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌ممتره له پۆلی چواره‌مدا ده‌بن. 2-پۆله‌كانی شاره‌وانییه‌كان دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ر سه‌رژمێریه‌كی گشتی به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌گۆردرێن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌كرێ دوو شارره‌وانی له حاله‌تی فراوان بوونی سنووریان و به یه‌ك گه‌یشتنیان له‌سه‌ر برشیاری هه‌ردووو ئه‌نجومه‌ن یان و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ببنه یه‌ك شاره‌وانی و له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ی شاره‌وانییه‌كان و لایه‌نگیری لیژنه‌ی راوێژكاری به‌رێوبه‌ریه‌تی گشتی ی شاره‌وانییه‌كان له‌م حاڵه‌تانه‌دا شاره‌وانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. 1-نه‌مانی مه‌رجه‌كانی پێك هێنانی. 2-یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌كی تردا.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شاره‌وانیدا هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌ربڕینی ناره‌زایی له‌سه‌ری هه‌بێ ناوه‌رۆكی مادده‌ی شازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ر دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پازده‌یه‌م: ماڵ و موڵكی ئه‌و شاره‌وانییه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه له سه‌ر داخوازی وه‌زیر پاك‌و (تصفیه) ده‌درێ و ماڵه گوازراوه‌كان و خانوو به‌ره‌كانی و قه‌رزه‌كانی به‌م شیوه‌یان لێده‌كرێ. 1-ده‌درێن به شاره‌وانی مه‌ڵبه‌ند/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی دوازده‌یه‌م بوو. 2-ده‌درێن به شاره‌وانییه یه‌كگرتووه‌كه/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی ( 2)ی ئه‌و مادده‌یه بوو.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: شاره‌وانی له به‌جێهێنانی كاره‌كانیدا دوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و چاودێری كردن كه ئه‌نجوومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه له ئه‌ستۆی ده‌گرێ و ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ كردن كه سه‌رۆكی شاره‌وانی به جێ ی دێنێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌ستی راسته‌وخۆ و به ده‌نگدانی ته‌واو نهێنی كه به پێی په‌یره‌ویكی تایبه‌تی ده‌كرێ له دانیشتوانی ناوچه شاره‌وانییه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1-ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌م جۆره ده‌بێ: أ-شاره‌وانی پۆلی تابه‌تی حه‌ڤده ئه‌ندام ب-شاره‌وانی پۆلی مومتاز سێزده ئه‌ندام ج-شاره‌وانی پۆلی یه‌كه‌م یازده ئه‌ندام د-شاره‌وانی پۆلی دووه‌م نۆ ئه‌ندام ه-شاره‌وانی پۆلی سێیه‌م حه‌وت ئه‌ندام و-شاره‌وانی پۆلی چواره‌م پێنج ئه‌ندام 2-وه‌زیر بۆی هه‌ی له‌سه‌ر داخوازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان پێش ده‌ست كردن به هه‌لبژاردن كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد بكا به مه‌رجێ له بیست و یه‌ك ئه‌ندام تێپه‌ر نه‌كا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة