المواد القانونية
مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی. دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ. دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه$ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته$ هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره$كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه$ته$كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له$به$ركردنی پۆشاكی تایبه$تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته$جێ بوون له مه‌ڵبه$ندی شوێنی كاره$كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته$دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به$ر بارودۆخێكی تایبه$تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته$جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده$غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره$كه‌ی.
مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر. چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت. پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.
مادده‌ی سێیه‌م : مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ. دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ . چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له مانه بێت : 1. یه‌كێك له كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی. 2. كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه یان له چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ. ج-خوله تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته دی. شه‌شه‌م:مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه. حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له كاتی خۆ به‌خشكردنیان له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.
چوارەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه و خانه‌نشین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت له پله‌ی ملازم به‌ره‌وسه‌ره‌وه، به پیشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و به ره‌زامه‌ندنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم (زێڕه‌ڤانی) ده‌بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات. دووه‌م : سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پایه سه‌ربازییه تایبه‌تیه‌كان به پێشنیازی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم. سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه. پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی. شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات. نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم). ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه. یازده‌م : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت. دوازده‌م : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت . سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه. چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی. پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ. شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر. حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی). هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین. نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه. بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا. بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و چواره$م: 1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه$كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره$تی داد و وه‌زاره$تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه$كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره$ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته$ی خزمه$ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره$می مادده$ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده$بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره$ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: به‌پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك به ناوی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێت، باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه له پارێزگاكان وهه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی لق بكاته‌وه به مه‌رجێك ژماره‌ی ئه‌ندامانی تێیدا له (3500) مامۆستا كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌لأ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.
یەكەم: هەرعیقارێ لە دەعواكانی موڵكداركردندا دەقەكانیان لە بڕیاری ژمارە (1198)ی هەمواركراوی ساڵی (1977)دا هاتووە لە دەرەوەی دایەرەی تەسجیلی عیقاریدا فرۆشرابێ یان لە رێگای تەنفیزەوە فرۆشرابێ، نرخی چەسپاندنی ناو بەڵێننامەی فرۆشتنەكەی بە هەند وەرناگرێ و دەخرێتە پشتگوێ و، لە رێگای شارەزایانەوە دەخەملێنرێ و لەسەر بنچینەی ئەم خەملاندنە رەسم و باجی لێ دەسێنرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه. دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه. سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی دیوان ده‌ربكات و هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ش وهۆبه‌یه‌ك به گونجاو بزانێت بێنێته‌كایه‌وه‌و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت. دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت. سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان. چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة