المواد القانونية
المادة الثانية والعشرون فقدان حق متعهد النقل لحدود المسؤولية القانونية لا يحق لمتعهد النقل الاستفادة من حدود المسؤولية القانونية تحت أي من مواد هذه الاتفاقية اذا تم اثبات ان الخسارة او التلف او التأخير في تسليم البضاعة قد نتج عن فعل او تقصير من متعهد النقل او أي من تابعيه ، وذلك بقصد احداث هذه الخسارة او التلف او التأخير او عن ته‌ور وبعلم رجحان وقوع الضرر .
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ. دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن: 1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن). 2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان. 3-سجلی پرۆژه‌كان. 4-سجلی حساب و حسابكاری. 5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم سه‌رجه‌م ژمێره مانگانه‌ییه‌كانیان (بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه) له ماوه‌یه‌ك له (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌رنه‌كات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاریی گشتی، بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: گوژمه‌ی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری حزبه‌كان و پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ و له‌م ته‌رخان كراوه‌ش به‌رێكارێكی كاتی خه‌رج ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پاره وه‌رگیراوه‌كان له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه‌كانه‌وه به‌پێی یاسای پشتگیری حزبه‌كان له دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی به‌م پێیه زیاد ده‌كرێ: أ- كه‌س وكاری شه هیدان به ڕێژه‌ی (25%، 15%) به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1- له (400) هه‌زار دینار بۆ (600) هه‌زار دینار 25% . 2- له (700) هه‌زار دینار بۆ (1،032) ملیۆن دینار 15% . ب/ كه‌س وكاری شه‌هیدی (هاووڵاتی) به‌گوژمه‌یه‌كی بڕاوه كه (50) هه‌زار دیناره. ج/ خێزانی شه‌هیده ئه‌نفال كراوه‌كان به‌رێژه‌ی 50% . دووه‌م: أ- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (30) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (100) هه‌زار دینار. ب- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (50) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (150) هه‌زار دینار. ج- ئه‌و زیادانه‌ی كه له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له 1/1/2010 جێبه‌جێ ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست: هه‌ر رێكخراوێك به پێچه‌وانه‌ی ئیلتیزامات و پێكهاتنی كه له‌ناو هه‌رێم یا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ستبێتی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاساكارپێكراوه‌كانی دیكه ئه‌و رێكخراوه بداته دادگا.
مادده‌ی نۆزده: 1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ. 2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.
مادده‌ی شازده: له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ. 2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه. 3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.
مادده‌ی نۆزده: 1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ. 2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.
مادده‌ی ده‌یه‌م: رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده: بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خوره‌وه پێك دێ: 1. پاره‌ی ئه‌ندامێتی و به‌شداری ساڵانه. 2. به‌خششی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه 3. به‌خشین و پێدانی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كان و خه‌ڵكی تره‌وه. 4. ده‌سكه‌وتی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ندیكا ساز ده‌كرێن. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایبمه‌زرێنێ یان پێی هه‌ڵده‌ستێت. 7. كرێی پشتگیری كردنی فه‌رمانبه‌ری سه‌ندیكا و ئه‌و شه‌هادانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئابوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. 2. ساڵانه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكا (20) بیست دیناره، ده‌بێ له مانگی شوبات تێنه‌په‌رێ كه بدرێ له هه‌موو ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو نه‌یداو دواكه‌وت (50%)ی بریتی ئه‌ندام بونه‌كه‌ی جه‌زا ده‌درێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك به دوای یه‌كیش دوا كه‌وت له دانی ساڵانه‌كه‌ی ئه‌وا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌كوژێندرێته‌وه. 3. ئه‌وه‌ی بریتی به‌شدار بوونی ساڵانه نه‌دا نابێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌دهگ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه. 2. راستاندنی راپۆرتی دارایی. 3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه. 4. به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.
مادده‌ی چل ودووه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات. سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة