المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی یانزده: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا. 3. پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م: بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه: زنجیره مادده بڕگه پاره‌ی ره‌سم 1- 1 - 1000 دینار 2- 15 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د 3- 15 دووه‌م (20) بیست دینار 4- 16 - (20) بیست دینار 5- 17 - (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ. 6- 19 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار 7- 20 یه‌كه‌م –أ (50) په‌نجا دینار 8- 20 یه‌كه‌م-ب، ج (4%) چوار له سه‌د 9- 21 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ. 10- 22 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ. 11- 23 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار 12- 23 دووه‌م (4%) چوار له سه‌د 13- 24 - (50) په‌نجا دینار 14- 25 - (200) دوو سه‌د دینار 15- 26 - (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 16- 27 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ. 17- 28 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 18- 28 سێیه‌م (25) بیست و پێنج دینار 19- 28 چواره‌م (20) بیست دینار 20- 29 - (4%) چوار له سه‌د 21- 34 دووه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ. 22- 34 سێیه‌م (20) بیست دینار 23- 37 - به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ. 24- 42 یه‌كه‌م (0،004) چوار له هه‌زار 25- 42 دووه‌م (20) بیست دینار 26- 43 - (5) پێنج دینار 27- 44 - (5) پێنج دینار 28- 45 - (5) پێنج دینار 29- 49 سێیه‌م (250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 30- 49 چواره‌م و پێنجه‌م (50) په‌نجا دینار 31- 53 شه‌شه‌م (50) په‌نجا دینار 32 53 ده‌یه‌م (50) په‌نجا دینار
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگا. دووه‌م: په‌سندكردنی موڵه‌تدانی كاری رێكخراو وكۆمپانیا( ناوخویی وبیانیه‌كان) ئه‌وانه‌ی كار له بواری كاروباری (مین) ده‌كه‌ن، وله‌لای وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراون. سێیه‌م: به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌س ورێكخراوی ناوخۆیی كه‌كار له بواری كاروباری مین ده‌كه‌ن وله‌گه‌لأ كۆمپانیا ولایه‌نی بیانی وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. چواره‌م: كاركردن له پێناوی ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی وزانیاریی له‌گه‌لأ ده‌وڵه‌تان ورێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بواری كاروباری مین وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له ده‌زگادا. شه‌شه‌م: په‌سندكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و هاوكارانه‌ی ده‌زگا كه تووشی پێكان یان مردن ده‌بن له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان یان به‌هۆیه‌وه. حه‌وته‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌شته‌م:سه‌رۆك بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌جێگره‌كه‌ی یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگاكه بسپێرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت. چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته مادده‌ی سی و سێیه‌می (دووباره): مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ. 2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی. 3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ. 4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی. سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:- 1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری. 2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه. چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی. 2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2. ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3. پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4. قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7. ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8. ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئه‌نجومه‌نێكی كارگیریی ده‌بێت وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆكه. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگا ئه‌ندامن. چواره‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌ك یان راوێژكارێك سه‌رۆك ده‌زگا ده‌ستیشانی بكات له‌ناو ده‌زگا یا له ده‌ره‌وه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م: سه‌ره‌تای مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ركانیان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة