أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانیبه‌رامبه‌ریانن 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 2-وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه. 3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری كاروباری پێشمه‌رگه. 4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 5-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 6-:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌کاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی سی پێنجه‌م
مادده‌ی سی پێنجه‌م: نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت. 1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت. 2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان. 3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی. 4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه. 5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2010 گوژمه پاریه‌ك داده‌نرێ كه بڕه‌كه‌ی 11،432،176،000 (یازه هه‌زار و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌دو حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن) دیناره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی 3،543،074 (سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و سێ ملیار و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كان پڕۆژه سه‌رمایه‌داریه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی 7،889،102 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیار و سه‌د و دوو ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی 72،741،000 (حه‌فتا و دوو ملیار و حه‌وت سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان. چواره‌م: گوژمه‌ی 39،814،000 (سی و نۆ ملیار و هه‌شت سه‌د و چوارده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: كورت هێنانی بودجه به ته‌نها 835،000،000 (هه‌شت سه‌دو سی و پێنج ملیار دینار)ـه ئه‌م كورتهێنانه له‌و پاره‌یه پڕده‌كرێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌كارخستنی فیدراڵی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم له ته‌رخان كراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدراڵ دانراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2007، 2008، 2009 ده‌بێ.