أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن. دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوه‌كاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه bكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار. 2. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار. 3. ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار. 4. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار. 5. ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار. 6. ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار. 7. ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار. دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت. چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 ی ته‌قدیری یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه بینا و دروستكراوی گشتییان له‌سه‌ر دروستكراوه به‌ده‌ر ده‌كرێن له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و به زه‌وی و بیناوه به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه. 4. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وت
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێت وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات و هه‌روه‌ها بۆدیاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی به ئیداراتی حكومی به ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (11/3)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا. 2. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 3. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 4. پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا. 5. كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: 1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ. 3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك: یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن: 1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان. 2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند. 4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو. 5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاتێكی چاودێری له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق)كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بگرێته به‌رو سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی بیست وهه‌ژده
مادده‌ی بیست وهه‌ژده: لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده گه‌لی (223، 224، 225، 227، 228) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.