أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: 1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیه‌ش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران. 3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. 5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا. 6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان، له ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمییدا تێپه‌ڕنه‌كات، رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و، دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رفكردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان، ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا): 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر. 2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. 3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. 4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: خه‌رجكردن له‌پشتیوانه‌ی حیساباته سه‌ره‌كییه‌كان ((به‌خشین، باربوو (اعانات)، خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان)) له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بێ و وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست نین راسته‌وخۆ خه‌رج له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی سه‌ره‌كی ژمێریاری بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، جگه له به‌شی مووچه‌كان كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات بۆ مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌بڕیاری لێك ترازنیان له‌وه‌زاره‌تێك و په‌یوه‌ست كردنیان به‌وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری پسپۆڕیش بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ش ویه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا بكات. سێیه‌م: ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا بكرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ورده‌كاری میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی /2009 رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی پاره‌ی تێچووی مووچه‌كان كه له‌بودجه‌دا په‌سندكراون و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داراییشه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان پێش كۆتایی هاتن به ساڵی دارایی/ 2009 راپۆرتێكی دوورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌مه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: پاره‌ی پێ به‌خشین (تبرعات) به‌وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت پاش په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه به‌داهاتی كۆتایی بۆ خه‌زینه تۆمار ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی له‌پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یا لایه‌نی نه‌لكاو به وه‌زاره‌ت بۆ خه‌رج كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه له‌پێناویدا به‌خشێنراوه ته‌رخانی بكات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داراییه راپۆرتی خوله‌كی (دوری) هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بكات.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: به‌رده‌وامبوون له سه‌ر بڕینی 10%ی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیرو ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیرن و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌ون و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و راوێژكار‌و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاریی گشتیی، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی سندوقی كۆمه‌كی تووشبوانی شێرپه‌نجه به‌گوێری یاسای سندوقی كۆمه‌كی تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2012.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هاوشانه‌كانیان له كارمه‌ندانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم به مه‌رجێك ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان و ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ده‌رده‌كرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر وورده‌كاریی میلاكاتی ده‌سته‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2013 ئاماده بكات و له‌به‌ر رۆشنایی تێچوونی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم، كه ده‌گاته (15.000) پازده هه‌زار پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی تازه بۆ ساڵی 2013. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ژماره‌ی پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازه‌كانی نێو میلاكی ساڵی 2013 دابه‌ش بكه‌نه سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان به‌گوێره‌ی رێنمایی ده‌ركراو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ئه‌و پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازانه‌ی نێو میلاكی 2013 ڕابگه‌یێنێت بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌كخراو بن و له‌یه‌ك كاتدا ڕاگه‌یاندرابن تاوه‌كو پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی له هه‌رێمدا. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ئاماده‌كردنی چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك كه‌وا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو ناو‌و ناونیشان و پله فه‌رمانبه‌رێتیی ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه دامه‌زراون له‌گه‌ڵ فه‌رمانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن له خۆبگرێت و پێشكه‌شی بكات به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. پێنجه‌م: نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا ببه‌سترێت، وه ئه‌وله‌ویه‌ت له دامه‌زراندن ده‌درێته گرێبه‌سته به‌ركاره‌كان و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی به خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، و وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌گوێره‌ی پێویست به وه‌زیرو سه‌رۆكی لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان راده‌سپێردرێت به دامه‌زراندنی ئه‌و گرێبه‌ستكارانه‌ی كه‌وا زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر گرێبه‌ستی دامه‌زراندنیان تێپه‌ڕی كردووه، له سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی و به هه‌مان ژماره‌و هه‌مان پسپۆڕی ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی خانه‌نشینی كراون بۆ ساڵی دارایی 2013 و به‌پێی رێنمایێك كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ریده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.