أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
دووه‌م:
دووه‌م: لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی، وەك بۆنەیەكی نیشتیمانی یادی ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن و حكومەتی هەرێم هاوكار دەبێت بۆ یادكردنەوەی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانییه‌وه ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی dوازده:
مادده‌ی dوازده: (مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: 1. نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ. 2. نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و ئه‌و fه‌رمانگانه‌ی كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پابه‌ند ده‌بن به دابه‌ش كردنی خه‌رجییه‌كانی كاركردن (التشغیلیه) و وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌پێی چڕی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه ده‌بێ كه زیانی زیاتر یان به‌ركه‌وتووه، پاش ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت.
چواره‌م
چواره‌م: هه‌ر شارێكی كوردستانی عێراق یادی رۆژی راپه‌رینی خۆی ده‌كاته‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی تایبه‌تی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ: أ/مه‌رگ ب/ ده‌ست له كار هه‌ڵگرتن ج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
یەكەم:
یەكەم: 1-هەموو ئەو زەوی وزارە كشتوكاڵییانەی كە موڵكی پوختی (صرف) ئەشخاصی تەبیعین و زەوییەكانی موڵكی دەوڵەت كه كەسانێك مافی تەسەڕوفیان تێدا هەیە كە لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەویانەی لەم خشتە هاوپێچانەدا دیاری كراون و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی نایاسایی بەر لە ساڵی (1975) خانووی نشینەییان لەسەر دروست كردووەو بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەكانەوە بەناوی ئەو شارەوانییەوە تۆمار دەكرێن كە ئەو زەوییانەیان تێدایە. 2- پێویستە لەسەر شارەوانییەكان ئەو زەویانە بەپێی واقیعی حاڵی خانووە دروستكراوەكان دابڕ دابڕ (فرز) بكەن و قەرەبووی خاوەن ئەو زەوییانەو خاوەن كێَڵگە تەصەڕوفكراوەكان بدەنەوە بەوەی كە هەر مەترێكی چوارگۆشە لە زەویی موڵكی صرفی ئەشخاص (200)دوو سەد فلسی بدەنێ و، هەر مەترێكی چوارگۆشەیش كە موڵكی دەوڵەتەو كەسانێك مافی تەصەڕوفیان تێیدا هەیە (50) پەنجا فلسی بدەنێ. 3- ئەو پێ لێ ڕاكێشاوە (المتجاوز)ی كە خانووی نشینەی خۆی لەسەر ئەو زەوییانە دروست كردووە یان وەرەسە شەرعیەكانی مافی ئەوەی هەیە كە بەرامبەر بە هەر مەترە چوارگۆشەیەك (4) چوار دینار بدات پارچەكەی بكات بە موڵكی خۆی.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين). 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌خرێنه سنووری شاره‌وانیه‌كان، پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
یەكەم
یەكەم: ئەو هێزانەی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ جموجۆڵیان پێ دەكرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
چوارەم:
چوارەم: 1-هەر بینایەك بە پێ لێ ڕاكێشان دوای (1/1/2002) دروست كرا بێ، لادەبرێ. 2- هەر كەسێ، دوای بەركارخستنی ئەم بڕیارە، بەپێ لێ ڕاكێشی بینا لەسەر زەویی شارەوانی یان هەرێم لە سنووری شارەوانیدا دروست بكات ماوەیەك حەپس دەكرێ لە شەش مانگ كەمتر نەبێ یان (10000) دە هەزار دینار غەرامە دەكرێت و بەپێی یاساگەلی بەركاریش خانووەكەی، لەسەر ئەرك و مەسرەفی خۆی، دەڕووخێنرێت.
نۆیەم
نۆیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێڕەو و رێنماییی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات. دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت. سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.