أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت. دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری ده‌اك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ.
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م : دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی یان ته‌ندروستی یان ته‌ندروستی گشتی یان زۆر له مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا دوای له به‌ر چاوگرتنی مه‌رج و به‌رزه‌فتكاری و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی كه پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به جۆرێك پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌كاتی ئێستا‌و له ئاینده‌دا له كاریگه‌ری زیانبه‌خشینی ئه‌م قڕكه‌رو ئاوێته كیمیاویانه مسۆگه‌ر بكات.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره$تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره$تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مافی هه‌موو نه‌خۆشێكی ده‌روونیه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واوكردبێت به ویستی خۆی داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه له هه‌ر كاتێك بێت داوای لێ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بكات، وه پزیشكی به‌رپرس بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ئه‌وا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراوه ده‌گرترێنه‌به‌ر، وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه‌سوكاری نه‌خۆش ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده$هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه$تكاری ئه‌وان.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه$م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره$كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به$رده$م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره$كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده$م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).
مادده‌ی سی و نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی سی و نۆزده$یه‌م: یه‌كه‌م: پۆله$كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره$ ده‌بێ: پۆل مووچه به دینار ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م 520 ـ 590 دووه‌م 460 ـ500 سێیه‌م 380 ـ435 چواره$م 310 ـ370 دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده$كرێته‌وه به‌مه$رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته$ ڕاده$ی هه‌ره$نزمی ئه‌و پۆله$ی بۆی به‌رزده$كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره$تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله$به$رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره$ی لێهاتوویی دادوه‌ره$كه و شیانی بۆ پله$به$رزی وه‌ربگرێ. چواره$م: وه‌زاره$تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه$م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره$كه بۆ پله$به$رزیپشت ده‌به$ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره$م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته$كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته$كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره$كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا ده‌ربڕیوون و ده‌ریده$خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله$به$رزی بۆ ده‌رده$كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله$ به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م:
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌بواری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: په‌یمانگا له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی زیندووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی مردووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌شی تاقیگه. چواره‌م: به‌شی وێنه گرتن و تیشك، پزیشكێكی لێزان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. پێنجه‌م: به‌شی ئاماكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: وه‌زیر، به رێنماییگه‌لێ كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌یه: یه‌كه‌م: پسپۆری به‌شه‌كان و شه‌رت و شرووتی كارمه‌ندان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی تێدا دیاری بكات. دووه‌م: به‌شی تازه له په‌یمانگا و تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بینی كه‌وا نه‌خۆش مایه‌ی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر ئه‌وا بۆی هه‌یه راسپارده بكات به‌وه‌ی بخرێته یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی چاره‌سه‌ركاریی داخراو بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی (30) سی رۆژ ده‌بێت به مه‌رجێك راسپارده‌كه بخرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی بۆ چاره‌سه‌ركردن.
مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:
مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م:
مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م: نابێ دادوه‌ر به بێ ڕێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه بگیرێ یا هیچ كردارێكی سزایی له دژی بكرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی كردنی تاوانێكدا نه‌بێ كه ده‌م و ده‌ست لێی ببینرێ.