أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی پەیمانگا ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی دادگوزاره‌ی هه‌رێم و به‌دواداچوونی به‌كارخستنی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و حیسابكاری كۆتایی په‌یمانگاكه و هی تیمارگه‌كانی. سێیه‌م: له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا لیژنه‌یه‌ك له (3) سێ پزیشكی دادگوزاری پێك ده‌هێنێ له وانه‌ی كه هێشتا له‌و وه‌زیفه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه بكات كه ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كانی پزیشكی دادگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: هه‌ر پێشنیارێكی به باشی بزانی بۆ به‌رنامه‌ی پزیشكی دادگوزاری و خوێندنی باڵای پسپۆری بۆ پزیشكانی دادگوزاری، پێشكه‌شی ده‌كات. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق ئیقرارا ده‌كات بۆ خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌رییه‌كان له پزیشكیی دادگوزاریدا. شه‌شه‌م: راده‌سپێرێ كه ئیجازه‌ی خوێندن بدرێت به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری یان ئیفاد بكرێ. حه‌وته‌م: راده‌سپێرێ كه پاداشت بدرێ به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری وه‌ك دنه‌دانێك بۆ كاره نایابه‌كانیان. هه‌شته‌م: سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كات كه وه‌زیر یان به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا بۆی هه‌واڵه بكات.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ 1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره$ یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته$ پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده$ له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت. 3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4ـ ده‌بێ عیراقی بێت. 5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ. 6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت. 7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ. 8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت. 9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات. 10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ. دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه$ و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنچ سالأ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ: 1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : پێویسته خاوه‌ن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یان دامه‌زراوێك پڕۆسه‌كانی چاودێری خۆیی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو به‌رزه‌فتكارییانه ئه‌نجام بدات كه وه‌زاره‌ت دایانده‌نێ و، راپۆرت له سه‌ر ئه‌وه به‌پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه كه، پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت تیپی چاودێری ژینگه‌یی پیكدێنێ كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ژینگه‌ییه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن. دووه‌م : تیپی چاودێری كردنی ژینگه‌یی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ناو دامه‌زراوو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستی پشكنینیانء وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك لێیانء دڵنیابوون له ڕاده‌ی پیاده‌كردنی پێوه‌رو مه‌رجء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پاراستنی ژینگه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یدا پۆلیس هاوكاری ده‌كا. سێیه‌م : له‌سه‌ر خاوه‌نی پڕۆژه‌و چاڵاكیه جۆراوجۆره‌كان پێویسته ڕێگا بۆ تیپه‌كانی چاودێری ژینگه‌یی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌نء ئه‌و زانیاری و به‌یاناته‌ی پێ بدا كه بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به پێویستی ده‌زانی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م : به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشت و پاراستنی له به‌بیان بوونی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و پارێزگاری كردن له ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی ومایه‌ی ژیانیان ئه‌مانه خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن: یه‌كه‌م : هه‌ركارو چالاكیه‌ك ببێته هۆی له ناوبردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك. دووه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له وه‌رزه‌كانی جووتبوون وزاوزێ كردنیاندا. سێیه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هر یان ته‌زووی كاره‌با یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوكردنی سته‌مكارانه. چواره‌م : بڕین و ده‌رهێنان و نه‌هێشتنی دار‌و نه‌مام و، ڕووه‌ك و گیای ســه‌ر زه‌وی و ئاوی له موڵكی گشتی دا. پێنجه‌م : ڕاوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانه‌كانیان یان شكاندنی هێلكه‌كانیان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ: یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه (4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.