أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بڕیاری ژماره (43)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئه‌ندامی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌كی كه‌سی خۆی هه‌بێ و، هه‌ڵیگرێ (ده‌مانچه یان چه‌كی ئۆتوماتیكی) یاخود هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه و، ئه‌و حه‌قه‌شی ده‌بێ دوای ته‌واو بوونی ئه‌ندامیه‌تیشی هه‌یبێ و ناسنامه‌ی ئه‌ندامیه‌تی یاخود ناسنامه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی داده‌نرێ، ئه‌ندامیه‌تی ده‌سه‌لمێنێ به مۆڵه‌تێكی یاسایی داده‌نرێ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێده‌دات كه ئه‌م مافه به‌كار بێنێ به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای چه‌كی ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه جێی بگرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: راژه‌ی تاكه‌كانی پاسه‌وانان كه به‌رده‌وامن له راژه‌كه‌یان له‌لای ئه‌ندامان، به راژه‌یه‌كی كرده‌نی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی و حوكمه‌كانی یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ژماره (18)ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو كه له هه‌رێم كاری پێده‌كری یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه جێی بگرێته‌وه، تاكه‌كانی پاسه‌وانان كه ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران. 3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. 5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا. 6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاردانراوه‌كانی (اعتمادات) یه‌ك ده‌روازه ئه‌نجام بدات، جگه له به‌شی (فصل) مووچه، چونكه ده‌كرێت بۆی بگواسترێته‌وه‌و ناكرێت لێی بگواسترێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ده‌روازه‌كانی بودجه ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی توانای سه‌رفكردن بۆ ئه‌و كارگێڕییانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیابكرێنه‌وه‌و بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر‌و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو یه‌ك به‌ش(قسم)دا و یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌رفكردن، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: ناكرێت هیچ لێكگواستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی (پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) ئه‌نجام بدرێت. چواره‌م: ناكرێت لێكگواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)، بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی ڕه‌وه‌ن)، ئه‌نجام بدرێت. پێنجه‌م: ئه‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له‌م یاسایه‌دا په‌سه‌ندكراون تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی (2013) به‌كارده‌هێنرێن و داهاته ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان تاوه‌كو 31/12/2013 تۆمار ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ی له دوای كۆتایی ساڵی دارایی (2013)ه‌وه وه‌رده‌گیرێن، ئه‌وا وه‌ك داهاتێك بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی 2014 تۆمار ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانیان له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیی ناوه‌ندیی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له دوای وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لای حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی گشتی ساڵه‌كانی (2007-2013).
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له حاڵه‌تی ڕوودانی گۆڕانكاری له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013، ئاگاداری په‌رله‌مانی كوردستان بكاته‌وه‌و بیخاته به‌رده‌می بۆ په‌سه‌ندكردن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌شداربووه‌كان: ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن: 1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن. 2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌شێ په‌یره‌و بۆ ئاسانی جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ربكرێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ل له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی په‌نجاه و شه‌ش
مادده‌ی په‌نجاه و شه‌ش: به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
مادده‌ی په‌نجاه و دووه‌م:
مادده‌ی په‌نجاه و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: 1-به بڕیار یا وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌دانێ و له‌سه‌ر داواوی په‌یوه‌ندیداره‌كان له 90% ئه‌مانه‌ی خواره وه ده‌درێته‌وه خاوه‌نیان. أ-نرخی پولی به‌كار نه‌هاتوو یا دراو یا ئه‌وه‌ی یپش به‌كارهێنانی به سه هوو ده‌شێوێ. ب-ئه‌و ره‌سمه‌ی به سه‌هوو له سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێ كه ره‌سمی له‌سه‌ر نییه یا له‌سه‌ر رێتی و ره‌سمه‌كه‌ی له‌وێ كه‌متر لێ وه‌گیراوه. 2-ئه‌گه‌ر داواكاری وه‌رگرتنه‌وه كه رێگای پوول فرۆشی پێ‌درابوو ته‌واوی نرخی پووله به‌كار نه‌هاتووه‌كانی ده‌درێته‌وه دوای داشكاندنی كۆمسیۆن (عموله) 3-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆیان هه‌یه به پاره یا پوول ئه‌و ره‌سمه بده‌نه‌وه به خاوه‌نی ئه‌گه‌ر دڵنیا بوون ره‌سمده‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی به‌دی نه‌هێناوه كه ره‌سمه‌كه‌ی له پێناودا داوه.