أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا. 3. پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی یانزده:
مادده‌ی یانزده: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامه‌ی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك بكات كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزه‌رو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.
مادده‌ی بیست یه‌ك
مادده‌ی بیست یه‌ك: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات. 2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه‌ی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ. دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت. سێیه‌م: 1. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ. 2. ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. 3. بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی باڵا ترین ده‌سته‌ی یه‌كێتی یه‌و ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-دانانی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی. 2-دانان و بڕیار له‌سه‌ر دانی بووجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی و دیاری كردنی رێژه‌ی به‌شداربوونی ژووره‌كان تیایدا. 3-ئاماده‌كردنی په‌یره‌وه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و ژووره‌كان. 4-سه‌لماندنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حیسابی یه‌كێتی و میلاكی فه‌رمانبه‌رانی. 5-سه‌لملندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ژووره‌كان له باره‌ی به گه‌ر خستنی پاره و پولیانه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری ده‌كه‌ن. 6-زامن كردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ژووره‌كان وه‌ریان ده‌گرن. 7-ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژوور بۆی هه‌یه ئابوونه‌ی ساڵانه‌و هه‌ق ده‌ستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیاری بكا. 8-به‌خشینی خه‌ڵات بۆ ئه‌ندامان و كه‌سانی تر به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یه‌كێتی دا بگونجێ. 9-به‌جێ هێنانی هه‌ر كار‌و فه‌رمانێكی یاسایی تر بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی یه‌كێتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكه‌كه‌ی بسپێرێ. سێ یه‌م: بڕیار له ئه‌نجومه‌ندا به زۆربه‌ی موتله‌ق ده‌درێ و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون سه‌رۆك ده‌نگی زاڵ بوونی ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت. دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران. سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سه‌ربه‌خۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوه‌ریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن. پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت. شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ. حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپه‌روه‌ریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی. هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری. نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران. ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی ده‌ستوریو یاسایی هاووڵاتیان. یازده‌م: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا. دوازده‌م: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1- ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ. 2- ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه كه له مادده (14)ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (33)ی ساڵی 2007 دا هاتووه له سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و ئه‌ندامیه‌تی دوو له دادوه‌رانی بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك ده‌هێنرێ بۆ ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كانیشی شایانی تانوت لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز). دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان شوێنی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدان تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه كاروكرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری (حمایه) یا به‌رامبه‌رێتی (المقابله بالمپل) بكا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه كه له یه‌كێ له وڵاته بیانی یه‌كاندا ڕووده‌دا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی: أ/ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێم یا قه‌ده‌غه‌كردن یا سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو. ب/بۆ مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی له‌نگی له پێشبڕكێی بازرگانی ئاسایی‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بازرگانی هه‌رێم بخاته مه‌ترسی یه‌وه، بۆیه ده‌شێ په‌یڕه‌وی ئه‌وتۆ ده‌ربكرێت كه كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ریه‌كێ له‌و ووڵاتانه بخاته ژێر ڕكێفی زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه به‌مه‌رجێ ئه‌و زیادكردنه له‌دوو هه‌نده‌ی ئه‌و باجه پتر نه‌بێ كه له لیسته پاشكۆكانی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا. دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت. سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.