أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.