المواد القانونية
مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگا یان سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده نه‌بوو یاخود پایه‌كه‌ی چۆل بوو یاخود ته‌گه‌ره‌یه هاته‌پێش و رێی له ده‌ست به‌كاربوونی گرت، ئه‌وا كۆنترین له جێگرانی یان ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پتر له دادوه‌رێك له دادگایه‌كدا هه‌بوون، كۆنترینیان ده‌بێته به‌رپرسی كارگێڕیی و كاره‌كان له نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م: نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م: كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.
مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م: بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م: یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌فتایه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی حه‌فتاویه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و چوارده‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی. چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ. پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ: 1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه. شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د ه‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ . چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.
مادده‌ی چل ودووه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی چل وسێیه‌م: قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة