أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م یه‌ك كۆبوونه‌ه‌وه‌ی مانگانه ئه‌نجام ده‌دات و وه‌زیر یان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆیان هه‌یه بانگه‌شه بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌ویه‌كی نائاسایی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كاریان پێده‌كرێت پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ،له‌مانه پێك دێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت:ئه‌ندامه‌و،له دیارنه‌بوونی وه‌زیردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. ج- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. د- یه‌ك راوێژكار،وه‌زیر دیاریی ده‌كا: ئه‌ندامه ه- نوێنه‌رێ، له هه‌ریه‌كه له‌م وه‌زاه‌رتانه: (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه، دارایی، ئاوه‌دانكاری، رۆشنبیری، ناوخۆ وكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وفێركردن باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیستی)به‌مه‌رجێ پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م:كاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه،راسپێری پێشكه‌ش به‌وه‌زیر بكا،راسپێرییه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زیر ته‌سدیقی بكا،سیفه‌تی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌ركوفرمان وكاره‌تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی به پیڕۆ دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،به‌پێی پێداویستی كار‌و له كاتی زه‌رووردا،بكاته‌وه یان یه‌كیانبخا یان ئیلغایان بكات. سێیه‌م:وه‌زیر بۆ به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركوفرمانێكی وه‌زاره‌ته‌كه،كه‌له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لی هه‌میشه‌یی یان كاتی پێك بهێنێ. چواره‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به ئاسانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه،ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمان وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م:فه‌راهه‌مكردنی چاودێریی ماددی ومه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وبێ سه‌روشوێنان تابتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌رزانه بژین. دووه‌م:زیندوو ڕاگرتنی بۆنه تایبه‌تیه‌كان به یاد كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی و نه‌مریی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وكاركردن بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. سێ یه‌م:پێشنازكردن و هه‌موار كردنی یاسا‌و، هه‌واڵه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. چواره‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدان (تنمیه) و وه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌تی (موارد) وه‌زاره‌ته‌كه‌و،له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی خۆیدا،پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. پێنجه‌م:كاركردن له گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان،بۆ گرنگیدان به باری په‌روه‌رده‌یی وفێركاری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌ندروستی و ئابووری و ئاوه‌دانكاریی خاوخێزانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و، دانانی به‌رنامه‌ش بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینیان. شه‌شه‌م:كۆشش،بۆ راستكردنه‌وه‌ی واقیعی ژیانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه،له رێگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌وه له گه‌لأ پاره‌ده‌رانی (ممولین) نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی ورێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. حه‌وته‌م:دیكۆمێنتكردنی (توپیق) هه‌ر شتی َ پێوه‌ندیی به شه‌هیدان وقوربانیانی چه‌كی كیمیایی یه‌وه هه‌یه، بۆ داواكردنی قه‌ره‌بووی خێزانه‌كانیان، له حكومه‌تی فیدراڵی و له‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌و چه‌كانه‌یان به عیراق داوه. هه‌شته‌م:كاركردن،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پلاندانه‌ران و به‌جێهێنه‌رانی ئه‌و جینوسایده‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه‌یان كرد، بدرێنه دادگا پێوه‌ندیداره‌كان و،سزا بدرین. نۆیه‌م:هاوكاری له‌گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی نیشته‌جێ یه‌ك(سكن) بۆ خاوخێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی. ده‌یه‌م:گه‌ران به دوای چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وگێڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕیه،فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به ده‌ست هێنابێت وخاوه‌ن لێزانی وپسپۆری بێت.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،پاش وه‌رگرتنی موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،له‌گه‌لأ كه‌سانی ته‌بیعی ومه‌عنه‌ویی وخاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆری ناوه‌و وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا گرێبه‌ستی سازبدات،بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك وفرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ، له ماوه‌یه‌كدا كه خۆی به له‌باری بزانێ،به‌مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت، ماف وئیلتیزاماتیشیان،وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كات دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی سیانزه‌م:
مادده‌ی سیانزه‌م: یه‌كه‌م:یاسای ژماره (4) ی ساڵی 1997،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق،یاسای ده‌زگای شه‌هید، وبریاره‌كانی ژماره 186له 19/6/1999 و 126له 17/10/2000 و 22 له 12ی كانونی دووه‌می 2005ی ئیداره‌ی سلێمانی پووچه‌ل ده‌كرێته‌وه. دووه‌م:هه‌موو مه‌وجودات وكارمه‌ندانی ده‌زگای شه‌هید وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نفال،له‌گه‌لأ هه‌موو ئیلتیزاماتی دارایی ومه‌عنه‌وی قه‌رزه‌كانیاندا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.
مادده‌ی پانزه:
مادده‌ی پانزه:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شانزه:
مادده‌ی شانزه:ئه‌م یاسایه،له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه ده‌خرێته‌كارو له(وقایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.َ
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه:ـ یه‌كه‌م:هه‌رێم:هه‌رێمی كوردستان-عیراق. دووه‌م:وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. سێیه‌م:وه‌زیر:وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. چواره‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه.