أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ. 2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیریی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێ كه به ژماره گوتراوه یا، به هێما، مه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بێ و ته‌لاقی (موعته‌دده)ش ناكه‌وێ.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ته‌ڵاق دوو به‌شه: 1. گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. 1. مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق . 2. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 4. حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به (2،1) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی به‌ندكرا به سزایه‌ك ئازادی موقه‌ییه‌د بكات بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ و زیاتر، دوای ساڵێك له جێبه‌جێ كردنی، هه‌رچه‌نده ده‌رامه‌تی هه‌بێ و خه‌رجی بكات. 2. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی بۆ ساڵێك و زیاتر به بێ پاساوی ڕه‌وا به‌جێهێشت و هه‌رچه‌نده مێرده‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاربێ و ده‌رامه‌تی وای هه‌بێ لێی خه‌رج بكات. دووه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی چل و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- (ده‌شێ هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به هه‌موو هۆیه‌كانی سه‌ڵماندن و له‌وانه‌ش ئه‌و شایه‌دییانه‌ی كه گوێیان لێگیراوه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوتر هاتبێ و ئه‌مه‌ش دادگا دیاری ده‌كات، به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه یاسا هۆیه دیاریكراوه‌كانی سه‌ڵماندنیانی ده‌ستنیشانكردووه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجایه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (ده‌بێ نه‌فه‌قه‌ی عیدده بۆ ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه له‌سه‌ر مێرده زیندووه‌كه‌ی بێ و هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ك به‌ناوی عیدده‌ی مردن نادرێت).
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواراه‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ماڵی خۆیه‌تی ته‌نیا ژن نهفهقهكهی له‌سه‌ر مێردیێتی له‌كاتی گرێبه‌ندی ته‌واودا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كاركردن به مادده‌ی حه‌فتاو چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه یاخود رۆڵه‌ی رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش جێی باوكی كۆچكردوویان یان دایكی كۆچكردوویان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌وێ له میرات بۆیان دێته خوار هه‌رچه‌نده له ژیانیش دامابێ، به‌مه‌رجێك له سێیه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر میراتیان نه‌گرت و باپیر یان داپیر ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ پێیان نه‌دان و ئه‌گه‌ر كه‌متریان پێدان له‌وه‌سیه‌تی واجیب بۆیان ته‌واو ده‌كرێ. 2. حوكمه‌كانی وه‌سیه‌تی واجیب رۆڵه‌كانی براو خوشكانیش ده‌گرێـته‌وه جا ئه‌گه‌ر نێر بن یاخود مێ و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش و بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ریش دێته خوار ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلی كیتاب بێ. 3. خاوه‌ن میرات له سه‌رده‌می ژیانیدا بۆی هه‌یه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر میراتگرانی نێر‌و مێ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكات، یاخود ئه‌مه رابسپێرێ به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ و به‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانی تربێ ئه‌گه‌ر له‌سێیه‌ك پتربوو. 4. خاوه‌ن میرات بۆی هه‌یه رابسپێرێ پتر نه‌بێ له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی بدات به میراتگرێك. 5. ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌رك (واجیب) ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌تی هه‌لبژێدراو(ئیختیاری) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێش هی دووه‌میان ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.