المواد القانونية
ماددهی (1) ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:- یەکەم/ ئەنجومەنى هەرێمى بەم شێوەیەى خوارەوە پێکدەهێنرێت : 1. سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران / سەرۆک. 2. جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران/ جێگرى سەرۆک. 3. وەزیرى سامانە سروشتییەکان/ ئەندام . 4. وەزیرى دارایی و ئابورى/ ئەندام. 5. وەزیرى پلاندانان/ ئەندام. 6. سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران/ ئەندام. دووەم/ ئەنجومەنى هەرێمی بە ئامادەبوونى زۆرینەى ئەندامەکانى کۆدەبێتەوە، و بڕیارەکانى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەکات، و لە کاتى یەکسانبوونى دەنگەکان ئەو لایەنە پێشدەخرێت کە سەرۆک دەنگى لەگەڵداوە .
ماددهی (2) پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
ماددهی (3) كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.
ماددهی (4) ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی دەرچواندنی جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة