المواد القانونية
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: وه‌زیر سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی شاره‌وانییه‌كان و چاودێری جێ به‌جێ كردنی بودجه‌یان و پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریار یان ده‌كا و بۆی هه‌یه پشكنه‌ر و وردكار (مدقق) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرێ و ده‌زگاكانی شاره‌وانیش هه‌رچی پێویسته بۆ ئاسان كردنی ئیشیان بۆیانی بكه‌ن.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست كه شه‌قامێكی كۆن به لاوه بنرێ و یه‌كێكی نوێ به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كه بفرۆشێ یا به كرێ ی بدا.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ پێویستی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه‌كان و سازدانی جزمه‌تگوزاری و سووده گشتییه‌كان، بڕیاری دابڕینی به‌شی پیویستی به پێی سكێچی سه‌لمێنراو له‌و موڵكه بیناكراوانه‌یا ئه‌وانه‌ی له‌وه و به‌ر دابه‌شكراون به مه‌رجێك له چواریه‌كی روپێوی هه‌ر مولكێك زیاتر نه‌بێ كه ئه‌وه به خۆرایه ده‌بێ ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه زه‌وی بوو یا له‌كاتی بینا كردنه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر موڵكێكی بینا كرا‌و بوو. به‌ڵام له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كه زیاتر له چوار یه‌كی وه‌ربگرێ، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له رێگه‌ی مولكسه‌ندییه‌وه زیاده‌ی چواریه‌كه‌كه به پێی یاسای موڵكسه‌ندی كارپێكراو وه‌ربگرێ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا له حالێكدا كه له پۆلی تایبه‌تی و ممتازی بێ، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی تر ێششنیازه‌كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌كرێ و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی پازده رۆژدا له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه بڕیاری هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی پێشوو هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێك كه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێشوو بگرێته‌وه و ماوه‌كه‌ش ته‌واو كه‌ری ئه‌و ده‌بێ. 3-كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه هه‌تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به لیژنه‌یه‌ك ده‌سپێردرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانی یه‌كان پێكدێنێ و ئه‌م لیژنه‌یه نابێ هیچ بڕیاریك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بدا پێویستی به سه‌رف كردن له سنووقی شاره‌وانی ده‌بێ و له وه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌ن بڕیاری بۆ نه‌دابێ، جگه له‌و مه‌سره‌فی هه‌میشه‌یی یه ئاسایی یانه‌ی كه له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا هه‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تی پێویستیدا نه‌بێ كه ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م: سه‌رۆكه شاره‌وانی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌داتێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی ده‌بێ: 1-به‌رێوه‌بردنی كاروباری شاره‌وانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیش و كاری فه‌رمانبه‌ران و كریكاران. 2-به‌رێوه‌بردنی مال و موڵكی شاره‌وانی و پاراستنیان. 3-به‌رێوه‌بردنی داهاته‌كانی شاره‌وانی و وه‌رگرتنیان و چاودێری كردنی حیسابه‌كانی. 4-ئیمزار كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له شاره‌وانییه‌وه ده‌رده‌چن. 5-ده‌بێت نوێنه‌ری شاره‌وانی له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و گشت فه‌رمانگه‌كاندا و بۆی هه‌یه كه‌سێكی تر بكاته بریكاری خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رچه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌وانی ناكۆك بوون، جێگری سه‌رۆك له نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌رچه‌وه‌ندییه‌كانی شاره‌وانیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه هه‌ر وه‌كو سه‌رۆك یا جێگره‌كه‌ی له هه‌موو بۆنه گشتییه‌كاندا ده‌بنه نوێنه‌ری شاره‌وانییه‌كان. 6-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌سپێرێ و ئه‌ویش ده‌بێ: أ-ئه‌و راپۆرتانه‌ی خواره‌وه بدا به ئه‌نجومه‌ن و وێنه‌یان به وه‌زاره‌ت و ده‌بێ پووخته‌ی ئه‌و كارانه‌یان تێدا بن كه شاره‌وانی به‌دی هێناون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چاره‌سه‌ری كردوون كه‌شفێكیش به ده‌سكه‌وت و مه‌سره‌فی شاره‌وانی و تێبینی و پێشنیازه‌كانی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكا: 1-راپۆرتێكی نیو ساڵی له كۆتایی حوزه‌یراندا ده‌درێ. 2-راپۆرتێكی ساڵانه و له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌درێ. 3-راپۆرتێكی كۆتایه له دوا مانگی خولی ئه‌نجومه‌ندا ده‌درێ. 4-راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌شه پێدانه‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی نه‌خشه‌ن. أ-ئه‌م راپۆرتانه به پێ ی ئه‌و راپۆرتانه ده‌درێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایان ده‌نێن. ب-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له راپۆرتانه‌ی برگه‌ی پێشوو بدوێ و بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه بدا له چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاری خۆیدان. ج-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌و ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڕگه‌ی (1) به‌رێ و شوێنی ئاگاداری جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان بڵاو بكاته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان راسته‌خۆ رووی قسه بكه‌نه دادگا و فه‌رمانگه‌كان و هاووڵاتییان.
مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر چی یه‌ك به پێویست بزانێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی كه یاسا ره‌چاو كراوه‌كان بۆی بڕیار داون بۆ ئاسانكردنی كاروبار به سه‌رۆكی شاره‌وانی یان بسپێرێ.
مادده‌ی په‌نجا و سێیه‌م: شاره‌وانی به یه‌كێ له ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانی داده‌نرێ كه به پێی یاسا دامه‌زراوه وبۆی هه‌یه دوا له هه‌موو كه‌س بكا ملكه‌چی ئه‌و فه‌رمانانه بن كه ده‌ریان ده‌كا به رێك و پێكی راده‌گه‌یه‌نرێن و ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تاعه‌ت بكرێن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسوراندنی كاره‌كانیان پێ سپێردراوه و ئه‌وه‌ی سه‌رپێژی بكا به پێ ی یاسا كارپێكراوه‌كان سزا ده‌درێ.
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: 1-نیشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ا(لاهلیه الكامله) ئه‌و موڵكه‌ی ئاوه‌رۆیه‌كی ئاوی پیس یا لێرژاوی (فائچه) لێ ده‌خاته سه‌ر شه‌قام یا حه‌وزیچكی له‌سه‌ر شه‌قام بۆ دروست ده‌كا به ماوه‌یه‌ك حه‌پس له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ یا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ یا به هه‌ردووكیان سزا ده‌درێ و دادگا بڕیار ده‌دا كه له ماوه‌ی سی رۆژ له لایه‌ن نیشته‌جێ ی خانووه‌كه وه ئاوه‌رۆكه هه‌ڵبگیرێ و حه‌وزه‌كه پر بكرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه شاره‌وانی ئه‌و كاره ده‌كا و نیشته‌جێ ی خانووه‌كه مه‌سره‌فه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 2-نێشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ئه‌و خانووه‌ی پیسی و زبڵ و ئاوی پیس فرێده‌داته سه‌ر شه‌قام به غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: 1-گشت ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌وه و به‌كار هێنانیان بۆ سوودی گشتی وازی لێ هێنراوه له كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ن یا ئه‌وانه‌ی دوای به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان وه‌ها یان لێدێ یا ئه‌وانه‌ی دوای گۆرینیان ده‌كه‌وه سنووریه‌وه هه‌موو زه‌وی و زاره‌كانیوه‌زاره‌تی دارایی كه ده‌كه‌ونه سنووریه‌وه ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی نابنه موڵكی هیچ كه‌س، به‌بێ بریتی (بدون عوچ) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن و فه‌رمانگه‌كانی تۆماری موڵكداری (التسجیل العقاری) ده‌بێ ئه‌و موڵكانه له تۆماره‌كانیدا راسته‌وخۆ به‌بێ ره‌سمدان به ناوی شاره‌وانی یه‌وه تۆمار بكه‌ن. 2-نابێ (افراز) له‌و زه‌وی و زارانه‌دا كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون و پیشه‌سازی بكرێ ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێ و به‌م جۆره: أ-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (10) ده كیلۆ مه‌تر. ب-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی مومتازه‌وه به ماوه‌ی (7) حه‌وت كیلۆ مه‌تر. ج- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (5) پێنج كیلۆ مه‌تر. د- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه به ماوه‌ی (3) سێ كیلۆ مه‌تر 3-ده‌بێ نه‌خشه‌كێشانی ئاوه‌دانی به رێكخستنی له گه‌ڵ شاره‌وانی پێوانه و پاره‌ی پێویست ئه‌و تۆ دابنێن كه چۆنێتی ی (افراز)ی ئه‌و زه‌وی و زارانه روون بكاته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی په‌نجا و حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی په‌نجا و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: شاره‌وانی له‌م شوێناندا داده‌مه‌زرێنرێ. 1-مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ناحیه، چماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر چه‌ندی بێ. 2-ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زا ركه‌مترنین، له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 3-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی پێش كاركردن به‌م یاسایه له‌و گوندانه‌ی دامه‌زراون كه ژماره‌ی دانیشتوانیا له‌و راده‌ی سه‌ره‌وه كه‌متر نیند ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام وه‌زیر له‌سه رپێشنیاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. 4-نزیكترین شاره‌وانی له‌و شوێنانه‌ی پێویست به دامه‌زراندنی شاره‌وانی تیایاندا ناكا، خزمه‌تگوزاری یان پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده ده‌كاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی درنه‌بردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه وه‌زیر ده‌ریده‌كا له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: سنووری شاره‌وانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاریوانی و سه‌لماندن له لایه‌ن وه‌زیره وه ده‌گۆردرێ كه ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی پێویستی گۆرینه‌كه و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره وه له‌گه‌ڵدا بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: ناوچه‌ی شاره‌وانی به پێی رێنوێنییه‌كی ناوه‌ندی له ئیه‌ن به‌رێوه‌به‌راێتی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه داده‌نرێ، ده‌كرێ به چه‌ند كه‌رتێكه‌وه و هه‌ر كه‌رتێك یا زیاتر به‌شێكی شاره‌وانی (قسم بلدی) تێدا ده‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ی كاره‌كانی شاره‌وانی، گه‌شت و گوزاریه‌كانی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها پێك هێنانی كه‌رته‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانه‌پاڵ یه‌كتریان دیاریكردنی ناو و سنووره‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌وانیدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م: شاره‌وانی ئه‌مانه‌ی ده‌بن: 1-ئه‌نجومه‌نێك كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له پێنج ئه‌ندام كه‌متر مه‌بێ و له بیست ویه‌ك زیاتر نه‌بێ و له گه‌لیدا سه‌رۆكی شاره‌وانی. 2-نه‌خشه و وه‌سفێكی سه‌لمێنراو (مصدقتان) له لایه‌ن وه‌زیره‌وه كه به فراوانی ناوی شاره‌وانییه‌كه و سنووره‌كانی تیاندابن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة