المواد القانونية
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌نت، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة