أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه كه له‌هه‌ر لادانێكی یاسایی كۆمه‌ڵه ئاگادار بكاته‌وه. 2/كۆمه‌ڵه بۆ هه‌یه ئیعتراز له بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ بگرێ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی 30 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: كۆمه‌ڵه له ره‌سمی دامه‌زراندن و له ره‌سمی ته‌سدیق كردنی تۆماره‌كانی ده‌بووردرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاروباری رێكخراوه كوردستانییه‌كانی كه له بواری یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن، به پێی یاساێكی تایبه‌ت رێك ده‌خرێن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌هیچ ده‌قێكی تر كار ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1/كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه كه‌سێكه سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه وبریتین له چه‌ند كه‌سێكی ئاسایی یان مه‌عنه‌وی بۆ مه‌به‌ستێك كه قازانجی ماددی تێدا نه‌بێ. 2/هه‌موو یانه ورێكخراوه یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكا و ده‌زگای خێرخواز، كۆمه‌ڵه‌ن و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، نه‌تیا مه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی یاسایێكی تایبه‌تی بیگرێته خۆ. 3/ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستێكی زانستی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا پیشه‌یی یا هونه‌ری یا وه‌رزشی یان خێرخوازیی یان سودێكی گشتی هه‌بوو له‌و كاته‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه به‌و پێیه پۆلین ده‌كرێن و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی مه‌به‌ستی خۆی.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كانی به‌لێ سه‌ندنی گوژمه$ (مبلغ) پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێ به‌مه‌رجێ له 500 دینار زیاتر نه‌بێ و له 100 دیناریش كه‌متر نه‌بێ. 1/ئه‌و تۆمارانه‌ی رێك نه‌خست بێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و گوێی به مه‌رجه دیاری كراوه‌كانی نه‌دابێ. 2/ئه‌گه‌ر لایه‌نی تایبه‌ت به‌و كاروبارانه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه كه به پێی یاسا ده‌بێ پێی ڕابگه‌یه‌نرێ. 3/ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی وه‌رگرت بێ و مه‌رجی ئه‌ندامێتی به پێی پێره‌وی ناوخۆی لێ نه‌یته‌جێ.