أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له رێكخراو یان له تۆڕه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه لێدانن له به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌پێی داوای هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا هه‌بێ،
مادده‌ی یانزده‌یه‌م
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: رێكاری تۆمار كردن یه‌كه‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه وه‌ڵامی داوای تۆمار كردنه‌كه بداته‌وه، كاتێك رێكخراوه‌كه داوا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێ فه‌رمانگه پسووله‌یه‌كی به مێژووی وه‌رگرتن پێ بدات، ئه‌و پسووله‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكه بۆ مه‌به‌ستی ژماردنی ئه‌و ماوه‌یه كه (30) رۆژه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه له داوای تۆماركردندا هاتوون، ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی پێدانی پسووله‌ی وه‌رگرتن داواكه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماوه‌ی وه‌ڵامه‌كه له رۆژی سه‌ر پسووله‌ی داوا تازه‌كه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێ. سێیه‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكه و به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یدا هاتووه، رێكخراوه‌كه به تۆماركراو داده‌نرێت و ده‌بێ فه‌رمانگه له‌كاتی داواكردن دا به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمار بداته رێكخراوه‌كه. چواره‌م: له حاڵه‌تێكدا فه‌رمانگه داوای تۆمار كردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه له سه‌ریه‌تی نووسراوێكی فه‌رمی به هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه بۆ رێكخراوه‌كه له‌گه‌لأ ئه‌و هۆكارانه بنێرێت كه ئه‌شێ فه‌رمانگه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه مادده‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌م و، بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌م یاسایه له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: رێكخراو مافی تانه لێدانی بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (30) رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌بێت دادگاش له ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه. شه‌شه‌م: پاش ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای تۆماركردنه‌كه یان به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه تۆمار نامه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی تۆماركردن یه‌كه‌م: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی. 2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر. 3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی. دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا. 2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا. 3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه. سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه. 2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا. 3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه. 5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو هه‌ولأ ده‌دات كار بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ ده‌گونجێن و، ده‌بێ روون و ئاشكراش بن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: دامه‌زراندنی رێكخراو مافێكی ده‌ستوورییه نابێ هیچ ئاسته‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجی یاسایی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا هه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته نوێنه‌ری رێكخراو یان تۆڕ له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نانی فه‌رمی و نافه‌رمی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو به‌پێی یاسا كار پێكراوه‌كان و له‌بواری پسپۆڕایه‌تیدا: یه‌كه‌م: رۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. دووه‌م: گه‌یشتن به زانیارییه‌كان. سێیه‌م: به‌ستنی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ستنی كۆنگره وۆرك شۆپ و، هه‌ر چاڵاكییه‌كی دیكه‌ی مه‌ده‌نی. چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری و چاپكردنی بڵاوكراوه و بیروڕا وه‌رگرتن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه. دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا. دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن. 2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت. 3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا. 4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ. دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری. سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت. دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن. چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن. پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: تۆماری رێكخراو رێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن: یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت. دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ. سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت. چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت. چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.