المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ. 2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-كوردستان: كوردستانی عێراق. 2--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 4-یه‌كێتی: یه‌كێتی ژووره‌كانی پیشه‌سازی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجوومه‌نه‌كانی یه‌كێتی ژووره‌كان. 6-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجومه‌نی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێززگاكانی هه‌رێمدا. 7-ئه‌ندام: بازرگان یان پرۆژه‌ی پیشه‌سازی كه رێگه‌ی دامه‌زراندنی به پێی یاسای دارایی به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی تۆماركراوه له یه‌كێ له ژووره‌كاندا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ژوور ده‌پالێورێت ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێ: 1-هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێ. 2-ته‌مه‌نی له (25)ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3-بازرگانی كردبێ و یا پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی هه‌بووبێ و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵی پر كردبێته‌وه له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێك له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی یان یه‌كێ لوه‌ژووره‌كانی بازرگانی عێراقی یا یه‌كێتی پیشه‌سازیه‌كانی عێراقی كه له پێش كارپێكردنی نامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆییان هه‌بێ ده‌بێت سێ ساڵ هه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ره ده‌سه‌ڵات پێدراوه‌كانی (المدراْ المفوچون) كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كان له‌و مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن به مه‌رجێ له كاتی پێشكه‌ش كردنی داخوازی خۆپاڵاوتن دا سێ ساڵ یه‌ك له دوای یه‌كی له‌و فه‌رمانه‌دا به‌سه‌ر بردبێ. 4-ته‌واوی ئابوونه‌كانی به ژوور دابێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی یه‌كێتی له مانه پێك دێ: 1-ئه‌وه‌ی ژووره‌كان ده‌یده‌نێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا. 2-ئه‌و پیتاك و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. 3-داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی یه‌كێتی به‌جێیان دێنێ. 4-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی یه‌كێتی و ژووره‌كان به پێی یاسا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا. 1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه. 2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه. 3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: هه‌ر هه‌ڵبژێرێك (ناخب) بۆی هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه تانووت له دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدا به مه‌رجێ (1000) هه‌زار دینار وه‌ك بارمته له سنوقی ژووردا دابنێ و ئه‌گه‌ر تانووته‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه یا خۆی وازی لێهێنا وه‌ك داهاتێك بۆ ژوور تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: دارایی ژووره‌كان له مانه پێك دێ: 1-ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندمان. 2-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی و كرێ ی خانوو به‌ره‌كانی. 3-كرێ ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كا. 4-قه‌رزی ناوخۆ به‌مه‌رجێ به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بێ. 5-ئه‌و پیتاكانه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة