المواد القانونية
المادة 90 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 91 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 92 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 93 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 94 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 95 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 96 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 97 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 98 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 99 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 100 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار. 2. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار. 3. ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار. 4. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار. 5. ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار. 6. ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار. 7. ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار. دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت. چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له: 1. ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب. 2. پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن. 3. سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات. دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت. سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ: یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی. دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة