أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكدا كه له مانگی شوبات تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له دانی ئه‌و ره‌سمه له كاتی دیاریكراودا دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شدار بوونی بۆ سه‌ندیكا جه‌زا ده‌درێ، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزرێكی ره‌وا پاره‌ی نه‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌سرێته‌وه.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری و ئیدارییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی معامه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت و به سه‌ندیكا، ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێت: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه ده‌رباره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی سێزده:
مادده‌ی سێزده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.