أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار سالأ داده‌مه‌زرێ وقابیلی درێژ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:ـ یه‌كه‌م: بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ. دووه‌م: به‌لانی كه‌م پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت. سێیه‌م: خزمه‌تی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: خاوه‌ن توانا و شیاوی كارگێڕیی و شاره‌زایی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تی زانستی بێت له كاركردندا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات. دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان. چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات. شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه. هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان. نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان: 1. به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا. 2. په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان. 3. ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. 4. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون. دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان: 1. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن. 2. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون. 3. تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا. 4. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان. 5. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. 6. راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان. 7. راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا. سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان: 1ـ دانانی پلانی وه‌رگرتن(قبول) بۆ خوێندنه به‌راییه‌كان و پێشنیازكردنی دانانی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا به پێی به‌ش یان لقی زانستی و مه‌رجی تایبه‌ت پێی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی. 2ـ دانانی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. 3ـ دانانی پلان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی و پێشنیازكردنی دامه‌زراندنیان یان لێكدانیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. 4ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی به‌شه زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتنی مامۆستایانی میوان. 5ـ بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆ و ناونانی لیژنه‌كانی ئه‌زموونی گشتگر و سه‌رپه‌رشتیار و هاوبه‌ش و ئه‌نجامی گفتوگۆ و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن بۆ خوێندنی باڵا یان لابردنیان. 6ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناونانی ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ده‌ره‌كی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی زانستی ده‌بێ. 7ـ راسپاردن به دامه‌زراندنی خوێندنی باڵا و پرۆگرامه‌كانی و پلانی ساڵانه و داهاتوویان. 8ـ راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی. دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان: 1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج یا په‌یمانگا و بایه‌خدان به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی چالاكییه‌كانی. 2ـ ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا له‌ناو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن له‌به رۆشنایی ئه‌وه‌ی راگر و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لقه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ن. 3ـ راسپاردن به پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنی به‌رایی و باڵا به فه‌رمانبه‌رانی كۆلیج له‌ناو هه‌رێمدا ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ. 4ـ پێشنیاز كردنی خواستنی (اعاره) خزمه‌تگوزاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه یان مۆڵه‌ت پێدانیان و پێدانی زه‌ماله و هه‌ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند. 5ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ته‌فه‌روغی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له‌ناو هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی به‌پێی به‌رزه‌فتی تایبه‌تی. 6ـ سه‌پاندنی سزای به‌رزه‌فتكاری به‌سه‌ر قوتابییاندا به‌پێی پێڕه‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كان. 7ـ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌و و رێنماییه‌كان له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی له كۆلێچ یان په‌یمانگاوه هه‌یه. 8ـ راسپاردن به ئینتدابی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێژیان بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه به‌شه‌كان و لقه‌كانی ده‌سنیشانی ده‌كه‌ن. 9ـ ئاماده كردنی پلانی شیاندن بۆ كادیره زانستی و كارگێڕیه‌كان. 10ـ ئاماده كردنی پلان بۆ په‌یوه‌ندییه رۆشنبرییه دوو قۆڵییه‌كان. 11ـ ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه دابمه‌زرێنی تاكو له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی زانستی و كارگێڕیی و دارایی و په‌روه‌رده‌یی یاریده‌ی بده‌ن. 12ـ سه‌یر كردنی هه‌موو كاروبارێكی تر له كۆلێج یان په‌یمانگا كه له‌راگره‌وه بۆی دێت. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان: 1ـ پێشنیازكردنی پلانه‌كانی بودجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی هاوردن و وه‌به‌رهێنان. 2ـ راسپاردن بۆ بڕیاردانی ژمێریارییه‌كانی كۆتاییی كۆلێج یان په‌یمانگا. 3ـ ئاماده كردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێج یان په‌یمانگا له كاره‌كانی ئه‌ندازیاریی و پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان دا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.