أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به تێڕوانینی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه له گشت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه یان ئه‌و سزا به‌رزه‌فتانه‌ی به‌سه‌ر قوتابیان ده‌سه‌پێنرێن یان ته‌رقین قه‌ید كردنیان یان ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین ده‌رباره‌ی به‌خشینی نازناوو بڕوانامه زانستیه‌كان.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ته‌نها وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به به‌خشینی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر زانكۆ یان لق یان نووسینگه‌یه‌كیان له هه‌رێمداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت رێكاری یاسایی ده‌رباره‌یان ده‌گرێته‌به‌ر.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: زانكۆ تایبه‌تی و حكومیه‌كان بۆیان هه‌یه له بواری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه زانستی و پراكتیزه‌كردنیان و ڕاهێنانی قوتابیان و گوڕینه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان، له نێوایاندا هاریكاری یه‌كتری بكه‌ن. دووه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و پراكتیزه‌كانی و ڕاهێنانی قوتابیان پشت ببه‌ستێت به لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت له دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر زانكۆ تایبه‌تی ئێستاكانی هه‌رێم بارودۆخه‌كانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێش ساڵی خوێندنی (2013-2014) بگونجێنن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: ده‌رباره‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له سه‌ر نه‌هاتبێت ئه‌وا یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن، پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا. دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ. سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆ‌و وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه زانستیه‌كانی زانكۆ. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی بڕیاردانی. حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له شوێنی یان لێبوردنی له كاره‌كه‌ی. هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان. نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه ئارای كۆلێژ‌و به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت. ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان. یازده‌م: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت. دوازده‌م: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه. سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ده‌رباره‌ی پرۆژه په‌ره‌پێدانیه‌كان.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر زانكۆیێك ده‌سته‌كی ده‌بێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی ئه‌مینداران) له (7-11) ئه‌ندام پێكدێت به مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، یه‌ك له سه‌ر سێیان هه‌ڵگری دكتۆرا بن، و دوو له سه‌ر سێیه‌كی تر خاوه‌ن شاره‌زایی بن. و ماوه‌ی ئه‌ندامێتی چوار ساڵه‌و ده‌سته به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرس له دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌سته به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت: 1- سی ئه‌ندام له خاوه‌ندار یان پشكداره‌كان ئه‌ندام. 2- سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام. 3- ئه‌ندامه‌كانی تر له كه‌سانی ناخاوه‌ن یان ناپشكدارو ئه‌وانه‌ی له زانكۆ كارناكه‌ن كه‌وا خاوه‌ن ته‌نسیبیان ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له نێوان ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێت. سێیه‌م: ناكرێت هه‌ردوو ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبكرێنه‌وه جگه له سه‌رۆكی زانكۆ كه ئه‌ندامه له ده‌سته.
مادده‌ی dوازده‌م
مادده‌ی dوازده‌م: ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا. دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ. سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆ‌و وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه زانستیه‌كانی زانكۆ. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی بڕیاردانی. حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له شوێنی یان لێبوردنی له كاره‌كه‌ی. هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان. نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه ئارای كۆلێژ‌و به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت. ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان. یازده‌م: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت. دوازده‌م: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه. سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ده‌رباره‌ی پرۆژه په‌ره‌پێدانیه‌كان.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رزترین ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریه له زانكۆدا، و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام. دووه‌م: یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام. سێیه‌م: راگری كۆلێژه‌كان یان سه‌رۆكی به‌شه‌كان له حاڵه‌تی نه‌بوونی راگری كۆلێژ ئه‌ندام. چواره‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام. پێنجه‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابیان كه له‌وه‌ی تایبه‌ته به كاروباری قوتابیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1- بڕیاردرانی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌پێی ستانده‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت. 2- پێشنیازكردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی قوتابیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت. 4- پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران. 5- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژه‌كان. 6- پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه زانستی و یاریده‌ده‌ری راگر‌و لێبوردنیان. 7- راسپاردن به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ڕاگری كۆلێژه‌كان. 8- به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه. 9- بڕیاردانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه به‌پێی رێنماییه ڕه‌چاوكراوه‌كان. 10- پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ یان به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ئه‌مینداران. 11- ئاماده‌كردنی بودجهه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان. 12- بڕیاردانی میلاكی كۆلێژ یان به‌شه زانستیه‌كان. 13- گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له كه‌سانی عێراقی یان بیانی به‌پێی ئه‌و ستانده‌رانه‌ی كه‌وا زانكۆ فه‌رمیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن (جگه له دیاریكردنی كرێ). 14- راسپاردن به دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و كارمه‌نده‌كانی تری زانكۆ‌و دیاریكردنی كرێ و پاداشت و رازیبون له سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌ته‌كانیان. 15- به‌ستنی رێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستیانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 16- ڕاگرتنی خوێندن به شێویه‌كه‌ی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له كاتی پێویست بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕنه‌كات به‌مه‌رجێك ده‌ماوده‌م ئاگاداری وه‌زاره‌ت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆو پاساوه‌كان. 17- دانانی میكانیزمی پیاده‌كردنی سیسته‌می دڵنیایی جۆری و ته‌ندروستی و پێشخستنی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێت.
مادده‌ی پانزده‌م
مادده‌ی پانزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ سه‌رۆكی زانكۆ: 1- پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایه بۆی و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت. 2- ناسراو بێت به كارامه‌یی زانستی و كارگێری. 3- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درا بێت. 4- پێویسته به‌ته‌واوی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ته‌رخان كردبێت و هیچ كارێكی تر نه‌كات. 5- پێویسته بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به یه‌كێك له پسپۆڕییه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ. دووه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و داواكردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و نوێنه‌رایه‌تی كردنی زانكۆ له‌به‌رده‌م لایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و بۆی هه‌یه كه‌سێك راسپێرێت كه‌وا له‌به‌رده‌م ئه‌م لایه‌نانه نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ بكات. 2- به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره زانستی و كارگێری و داراییه‌كانی زاننكۆ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان. 3- واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌ست و رێككه‌وتننامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ په‌سه‌ندیان ده‌كات. 4- په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی لێژنه‌كانی تایبه‌ت به سڕینه‌وه‌و نرخاندن و به‌كرێدان. 5- كاندیدكردنی راگر‌و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كان. 6- ناردنی كارمه‌ندانی زانكۆ بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. 7- راسپاردن به به‌دیاری به‌خشینی سامانه گوازراوه‌كان به زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان. سێیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كانی و ڕاگرو سه‌رۆكی به‌شه‌كان بسپێرێت.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: له كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێك له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت: 1- راگری كۆلێژ سه‌رۆك. 2- سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان ئه‌ندام. 3- یاریده‌ده‌ری ڕاگر ئه‌ندام. 4- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام. 5- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابینا (ته‌نها له پرسه‌كانی قوتابیان ئاماده ده‌بێت) ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له مانگێكدا دووجار كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویست داوایان بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی، وه ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دێته‌كایه‌وه‌و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه پێشده‌خرێت كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵداوه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له رێكه‌وتی به‌ستنی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ به مه‌به‌ستی تێڕوانینی، به‌رزده‌كاته‌وه، و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له حاڵه‌تی نه‌بوونی ناڕه‌زایی له‌سه‌ریان له ماوه‌ی دوو هه‌فته له رێكه‌وتی تۆماركردنی له تۆماری هاتووه‌كانی (وارده) نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌وا به بڕیاردراوی هه‌ژمار ده‌كرێن.