أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم. چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم. شه‌شه‌م: زانكۆ: هه‌ر زانكۆییه‌كی تایبه‌ت كه‌وا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێت و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌ی باڵا‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت. حه‌وته‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه‌و به‌گوێره‌ی پێویستی بازاڕی كار‌و به‌گونجان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا، زانكۆ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له: یه‌كه‌م: دابینكردنی پێداویستیه په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته فێركارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه. دووه‌م: به‌شداریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی. سێیه‌م: دابینكردنی پسپۆڕیه زانستیه نوێیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی پسپۆڕ‌و ته‌كنیككارو شاره‌زا له گشت بواره‌كاندا. چواره‌م: به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ته توێژینهوهسازییهكان. پێنجه‌م: خزمه‌تكردنی ئامانجه نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ دور له ململانێیه تیره‌یی و ڕه‌گه‌زی و نهژادییهكان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: زانكۆ كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری و ئه‌كادیمی هه‌یه‌و بۆ هێنانه‌ئارای ئامانجه‌كانی خاوه‌ن لێهاتهیی یاساییه‌و له دامه‌زراوه‌كانی خاوه‌ن سوودی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: داواكاری دامه‌زراندنی زانكۆ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری خاوه‌ن شاره‌زایی زانكۆیی، كه نابێت له ده ساڵ كه‌متر بێت و نابێت ژماره‌یان له پێنج كه‌س كه‌متر بێت، پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ راپۆرتێك تیایدا داواكارانی دامه‌زراندن به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌دابینكردنی پێداویستیه ماددی و مرۆیی و زانستیه‌كان، به باڵه‌خانه‌و كتێبخانه‌و تاقیگه‌و پێداویستیه‌كانی تریشه‌وه‌و ئاماده‌كردنی پێڕه‌وێكی ناوخۆ، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگرێت: 1- ناوی زانكۆ‌و ئامانجه‌كانی و باره‌گاكه‌ی. 2- لیستێك به ناوی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ له‌گه‌ڵ سیڤی كه‌سایه‌تی و زانستی و توانسته‌كانیان. 3- داهاته داراییه‌كانی زانكۆ. 4- كۆلێژ‌و به‌ش یان لقه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی زانستی و توانسته‌كان و شاره‌زایی وخزمهتهكانیان. 5- په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كی زانكۆ. 6- هه‌ر كاروبارێكی تر كه‌وا كاری زانكۆ رێكده‌خات. دووه‌م: داواكارییه‌كه ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆریی له وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و كوالیتیه متمانه‌پێكراوه‌كان. سێیه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن، له ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاری وه‌زاره‌ت به به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن، زیاتر نه‌بێت، پابه‌ندده‌بن به دابینكردنی گشت ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت پێڕاگه‌یاندنی داواكارانی دامه‌زراندنه‌كه به‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. چواره‌م: 1- وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و له دوای په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ ده‌به‌خشێت. 2- زانكۆ ڕه‌سه‌ن و متمانهپێكراوو دانپێنراوه‌كان بۆیان هه‌یه لق بۆ خۆیان دامه‌زرێنن به‌مه‌رجێك به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تدان و ستانده‌ره‌كانی متمانهپێكردنی گشتی وتایبه‌تی كارپێكراو له هه‌رێمدا، پابه‌ند ببن. 3- وه‌زاره‌ت بڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ یان لقی زانكۆیه‌كی متمانه‌پێكراو له ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی تۆماركردنی داواكارییه‌كه له لای وه‌زاره‌ت تێپه‌رنه‌كات، ده‌رده‌كات، و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت. 4- داواكارانی دامه‌زراندن بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنیان به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه، وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زاییه‌كه، بڕیاری له سه‌ر بدات. پێنجه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن پابه‌ند ده‌به‌ن به دستپێكردنی دامه‌زراندنی باڵه‌خانه‌و تاقیگه‌و كتێبخانه‌و یانه‌ی قوتابیان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و پێداویستیه ماددیه‌كانی تر له سه‌ر زه‌وی ته‌رخان كرا‌و بۆ پرۆژه‌ی زانكۆ تایبه‌تیه‌كه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا له ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی ته‌رخانكردنه‌كه تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به ته‌واوكردنی قۆناغ به‌قۆناغی ئه‌و به‌پێی پلان و پێداویستیانه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی دیزایینی ته‌واوی گشت یه‌كه بیناكاریهكان په‌سه‌ندكراوه، له ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵ تێپه‌ر نه‌كات، و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن له باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ: 1- پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌به‌سترابێته‌وه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون یان ئابوری یان خوێندنی نازانكۆیی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر كه بۆ خوێندی زانكۆیی نه‌بێت. 2- پێویسته له سه‌ر ڕووبه‌رێك بینابكرێت كه بگونجێت: أ- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و زانكۆ‌و به‌شانه‌ی مه‌به‌ستن دابمه‌زرێن و پێداویستیه‌كانیان له‌ڕووی هۆڵه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و ژماره‌ی ساڵه‌كانی خوێندن. ب- له‌گه‌ڵ جۆری پسپۆڕیه تیۆری وپراكتیكیهكانی مه‌به‌ستن بخوێندرێن. ج- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ربگیرێن به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه. د- ئه‌ندازه‌كه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆگرامه خوێندنانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستن په‌یڕه‌و بكرێن و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ری تیایدا داده‌مه‌زرێت. هـ- پێویسته هۆڵی چالاكی رۆشنبیری و حه‌وانه‌وه‌و توالێتی تایبه‌ت و ڕووبه‌ریی سه‌وزایی و وه‌رزشی و پاركی ئۆتۆمبێل و بنكه‌ی ته‌ندروستی پێوه بلكێنرێت به جۆرێك كه‌وا له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی زانكۆ‌و ڕه‌چاوكردنی پێداویستیه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابه‌ش بكرێن. شه‌شه‌م: ناكرێت كۆلێژ یان به‌شی نوێ به مه‌به‌ستی فراوانبوون بكرێنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن و ده‌ست به وه‌رگرتن و خوێندن تیایاندا بكرێت ته‌نها پاش دابینكردنی گشت پێداویستیه‌كان و به‌پشتگیری كردنی دڵنیایی جۆری و له‌نێوانیشیاندا: 1- تاقیگه‌و ده‌زگا پێویسته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی مه‌به‌ستن بخوێندرێن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی توانای له‌خۆگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كۆی ژماره‌ی قوتابیان. 2- كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له هه‌ر كۆلێژێك و كتێبخانه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ندیی زانكۆیی. 3- مه‌رجه له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه پزیشكیه‌كان كه كورتكراونه‌ته‌وه سه‌ر پزیشكیی ددان و ده‌رمانسازیی و په‌رستیاریی ڕه‌چاوی ستانده‌ره جیهانیه‌كان بكرێت و كارمه‌ند وپێداویستیه پێویسته‌كانی دابین بكرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی خوێندن له زانكۆدا زمانی ئینگلیزیه یان هه‌ر زمانێكی جیهانیی تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕیه مرۆیه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت كه به‌و زمانه فه‌رمیانه ده‌بێت كه له ده‌ستور ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته زانكۆ به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ببێت: یه‌كه‌م: پێویسته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به مامۆستا خۆتهرخانكار و گرێبه‌ستكاره‌كان دابنێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی پێویسته بۆیان دابین بكرێت و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌تكردنیان. دووه‌م: ڕه‌چاوكردنی رێژه‌ی مامۆستایان به‌نیسبه‌ت قوتابیان و به‌گوێره‌ی ستانده‌ره جیهانیه‌كانی هه‌ر پسپۆڕیێك. سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه (یه‌كه‌م) و(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ملكه‌چی په‌سه‌ندكردنی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت ده‌بن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی خوێندن بكات له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی یان پیشه‌یی یان په‌یمانگه بێت به‌گوێره‌ی پسپۆڕی به‌مه‌رجێك وه‌رگرتنی ده‌رچووی په‌یمانگه یان ئاماده‌یی پیه‌شه‌یی ته‌نها كورتبكرێته‌وه سه‌ر ئه‌و كۆلێژانه‌ی خوێندن تیایاندا هاوتای پرۆگرامی خوێندنی په‌یمانگه یان ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانی وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات. دووه‌م: خوێندن له زانكۆ، له ڕووی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه، به كرداره‌كیی ده‌بێت و به ئه‌ندامبوون له دووره‌وه یان به كراوه‌یی نابێت. سێیه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێژه‌كان، به‌لای كه‌م، (4) چوار ساڵه، و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی (به‌كالۆریۆس) له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی پێی ده‌به‌خشرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ماوه‌ی خوێندن له پسپۆڕییه پزیشكی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان. چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه تایبه‌تیه‌كان دوو ساڵه‌و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی دبلۆمی له پسپۆڕیه‌كه‌ی پێی ده‌بخشرێت. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و رێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا له دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری له لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به مه‌رجێك له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه خوله ده‌رچووه‌كان له دوای خول كه‌متر نه‌بن. شه‌شه‌م: ده‌كرێت بۆ زانكۆی تایبه‌تی ده‌ست به خوێندنی باڵا بكات له حاڵه‌تی گرتنه‌خۆی یه‌كێك له زانكۆ بیانییه دانپێنراوه‌كانی جیهان به گرتنهخۆكردنی جۆره خوێندنه و به‌خشینی بڕوانامه له لایه‌ن ئه‌م زانكۆیانه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی زانستی و ئه‌كادیمی به شێوازی هاوبه‌شی زانستی نێوان هه‌ردوو زانكۆكه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و دڵنیایی جۆریی له وه‌زاره‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری زانكۆ تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه ڕهچاوكروهكان، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: زانكۆ پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی گشت ئه‌و پێداویستیانه‌ی توانستی پێده‌دات كه‌وا ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌ینێت بۆ وه‌زاره‌ت، به تایبه‌تیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه بۆ په‌سه‌ند كردنی. دووه‌م: ئه‌و كرێی خوێندنه‌ی له قوتابی وه‌رده‌گیرێت. سێیه‌م: پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ههمواركارییهكانی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. چواره‌م: رێژه‌و ستانده‌ره‌كانی ده‌رچوون و كه‌وتن و چوونه‌ناو به هاوپێچی سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه، و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌گوێره‌ی به‌شه زانستیه‌كان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنیان له دوای بڕیاردانیان. دووه‌م: پێشنیاركردنی هێنانه‌كایه‌ی به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان. سێیه‌م: راسپاردن پلانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان ده‌رباره‌ی داواكردنی پرۆفیسۆره میوانه‌كان. چواره‌م: پێشنیاركردنی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. پێنجه‌م: پێشنیاركردنی پلانی خوێندنی باڵا‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی میلاكاتی كۆلێژ. حه‌وته‌م: سه‌پاندنی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان به‌سه‌ر قوتابیان به‌پێی رێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی زانكۆ. هه‌شته‌م: پێشنیاركردنی پلانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیری و زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی. نۆیه‌م: راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان. ده‌یه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپاردن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌گوێره‌ی رێنمایی به‌رزكردنه‌وه زانستیه متمانه‌پێكراوه‌كان. یازدهم: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ڕاگر بسپێرێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه كه‌وا ڕگری كۆلێژ: 1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و به‌لای كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت. 2- ناسراو بێت به مه‌ندیی زانستی و كارامه‌یی كارگێڕی. 3- پسپۆڕ بێت له یه‌كێك له پسپۆڕیه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ. 4- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درابێت. دووه‌م: ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات 1- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌ركه‌ی و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كانی كۆلێژ له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون. 2- به‌دواداچوونی بزاڤی خوێندن له كۆلێژ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر مه‌ندیكردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زانستی و هزری و په‌روه‌رده‌یی. 3- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقه زانستیه‌كان. 4- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر دابه‌شكردنی وانه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژه‌كان. 5- دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن وه‌ك ئامێری تاقیه‌گه‌یی و زانستی و په‌رتوكی خوێندن وه‌ی تر. 6- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لێژنه پێكهاتووه‌كانی كۆلێژ. 7- خه‌رجكردنی پاداشت. 8- إیفاد كردنی كارمه‌ندانی كۆلێژ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و راسپاردن به إیفاد كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی یان سه‌رۆكی به‌ش یان لقه‌كان بسپێرێت. چواره‌م: سه‌رۆكی به‌ش له‌و زانكۆیانه‌ی كه ته‌نها له به‌ش پێكدێن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاگر پیاده ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: كۆلێژ له چه‌ند به‌شێك یان لقێكی زانستی پێكدێت و ده‌كرێت یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و یه‌كه‌ی كارگێریش له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: 1- به‌ش یان لقی زانستی بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی زانكۆیی تایبه‌تدا كه‌وا ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌خۆ ده‌گرێت كه نابێت له حه‌وت مامۆستا كه‌متربن به‌مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، چواریان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابن. 2- سه‌رۆكی به‌ش و سه‌رۆكی لق به بڕیارێك له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و به كاندیدكردنی له لایه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌وه، داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك پله‌ی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانی له پێڕه‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێت. سێیه‌م: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان، پاش ته‌واوكردنی ڕاده‌ی یاسایی له زانكۆكه‌یداو به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و ڕاگرایه‌تی كۆلێژ، بۆی هه‌یه به سیفه‌تی وانه‌بێژی ده‌ره‌كی وانه‌بڵێته‌وه. چواره‌م: ده‌كرێت خزمه‌تی ئه‌و مامۆستا حكومیانه‌ی پسپۆڕیه‌كانیان ده‌گمه‌ن نیه، پاش ڕه‌زامه‌ندی زانكۆ‌و وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، وه‌ك میلاك بۆ ئه‌م زانكۆیانه بخوازرێن، و زانكۆ تایبهتهكهش ئه‌و موچه‌و ته‌رخانكراوه‌كانی له یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ماوه‌ی خزمه‌تیان له‌م زانكۆیانه‌دا بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقی زانستی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1- راسپاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژ و هونه‌ری و داوه‌تكردنی پرۆفیسۆری زائر به‌و ئاسته‌ی كه‌وا به‌ش پێویستی پێیانه. 2- بڕیاردانی پرۆژه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌شكراون. 3- راسپاردن به ده‌ستگرتنی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرینگی‌دان به توێژینه‌وه‌ی قوتابیان ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنیان. 4- جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان كۆلێژ كه له لایه‌ن ڕاگره‌وه بۆی ڕه‌وانه‌كراوه. 5- پێكهێنانی لێژنه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی پێداویستی به‌ش. 6- به‌دواداچوونی پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنیكیه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ نوێكردن و پێشخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن. 7- ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی باری زانستی به‌ش و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی. ترصین 8- پێشنیاركردنی پلانێك بۆ لێهاتووكردن و پێشخستنی میلاكاته زانستی و كارگێریه‌كان. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكه‌كه‌ی راسپێرێت.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1- پرۆفیسۆر. 2- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. 3- مامۆستا. 4- مامۆستای یاریده‌ده‌ر. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م) ئه‌م مادده‌یه باسكراون، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌ریده‌كات داده‌مه‌زرێن و پله‌ی زانستیان بهرزدهكرێنهوهو وترفیع ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان له‌و كه‌سه‌ی له‌م پۆستانه داده‌مه‌زرێت. 2- متمانهپێكردنی رێساكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی كارپێكراو له لایه‌ن زانكۆ حكومیه‌كانه‌وه. 3- متمانهپێكردنی په‌یكه‌ری كاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له یاسای خزمه‌تی زانكۆیی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: مامۆستا‌و كارمه‌ندانی زانكۆ تایبه‌تیه‌كان حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: دارایی زانكۆ یان كۆلێژ پێكدێت له: 1- به‌شداریكردنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری. 2- كرێی خوێندن. 3- به‌خشش و به‌خشین و باربوو وه‌سیه‌ت پێكراوو وه‌قفكراوه‌كان. 4- داهاتی چالاكیه توێژینه‌وه‌یی و راوێژكاریی و راهێنانه‌كیی و هی تر. دووه‌م: زانكۆ بۆی هه‌یه سامانه گوێزهرو ناگوێزه‌ره‌كانی به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌گونجێت، وه‌به‌ربهێنێت. سێیه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان رێژه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ن كه نابێت له 20% پوختی قازانجه‌كیان كه‌متر بێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی فراوانكردن و پێشخستنی چالاكی زانكۆ، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه، و ڕاهێنان، و گۆنگره‌ی زانستی، و ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی زانستی إیفاد یان هه‌ر بوارێكی تر.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و لێبوردنه باجكارانهی له یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان پیاده ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌و رێژه 20%ی كه‌وا له بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (22)ی ئه‌م یاسایه ده‌قی له سه‌ر كراوه كه بۆ پێشخستنی زانكۆ ته‌رخان كراوه، له باج ده‌بوردرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ژمێره‌كانی زانكۆ، به‌پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، ملكه‌چی ووردبینیی دارایی ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ ده‌یبه‌خشێت به یه‌كسان هه‌ژمار ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ‌و كۆلێژه حكومیه هاوشێوه‌كانی ده‌یانبه‌خشن به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندی بكات.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر له دابینكردنی پێداویستیه پێویسته دیاریكراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له دوای پێبه‌خشینی ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت، مافی هه‌یه زانكۆ له لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر جیابكاته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت، تا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م لایه‌نه، كه به رێنمایی دیاری ده‌كرێت، به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه راسپارده بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی زانكۆ یان یه‌كێك له به‌شه‌كانی له دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی بۆ مه‌رجه پێویسته‌كان، وه له حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وا وه‌زاره‌ت به‌پێی پێڕه‌وی ناوه‌خۆی تاوه‌كو ده‌رچوونی دوایین پۆله قوتابیه‌كانی، به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، وه پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت قوتابیه‌كانی بۆ زانكۆ تایبه‌ته هاوشێوه‌كانی بگوازێته‌وه‌و سامانه گوێزهرو ناگوێزه‌ره‌كانی له دوای به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندیه‌كان و قه‌رزه‌كانی به‌گوێره‌ی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، پاكۆ ده‌كرێت.