المواد القانونية
المادة 90 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 91 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 92 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 93 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 94 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 95 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 96 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 97 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 98 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 99 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
المادة 100 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المرفق.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و ئابوونانه‌ی كه سه‌ندیكا وه‌ری ده‌گرێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بن: 1/ (150) دینار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پریشكانی هه‌رێم. 2/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه یان نوێكردنه‌وه‌ی بۆ پزیشكانی هه‌رێم. 3/(100) دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان، ده‌بێ ساڵانه له كاتێكدا بدرێ كه له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێ له‌و كاته دیاركراوه‌دا نه‌یدا ودواكه‌ت، ئه‌وه دووقات ده‌بێ بدات. 4/(150) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان و (150) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و(1000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تدانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له رێكخراوی نا كوردستانی كار ده‌كه‌ن. 5/(100) دۆلار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق. 6/(50) دۆلار ره‌سمی نوێكردنەوەی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكی كورد لە ده‌ره‌وه‌ی عێراق. 7/(5000) دینار ئابوونه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و(1500) دیناریش پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی. 8/(3000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵەتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و (1000) دینار پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی. 9/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان و (50) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانەی. 10/(300) دینار ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری. 11/(25) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی و (25) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی. 12/(10) دینار ئابوونه‌ی تەسدیقكردنی ئه‌و راپۆرته پزیشكیانه‌ی له عیاده تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و(10) دیناریش هی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. دووه‌م/ پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حکومتيه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه به‌ئیشی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن: 1/سه‌رپێچی كردنی یاسا وپه‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان و فه‌رمان وبنچینه‌كانی ره‌وشتی پیشه‌یی به تاییه‌تی راكێشانی نه‌خۆش به‌هۆی پروپاگه‌نده كردن (ته‌رغیب) وبه‌كارهێنانی میانگیر. 2/زیان گه‌یاندن به شۆره‌تی پیشه‌یی وئه‌وانه‌ی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن وكه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بییان. 3/كارێكی وا بكرێ كه پزیشكه‌كه به پێچه‌وانه‌ی راستيی خاوه‌ن پسپۆرییه. 4/به‌كارهێنانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه مۆڵه‌تنه‌دراوه‌كان.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م: هه‌ر پزیشكێك زیان به ئه‌ركی پیشه‌یی بگه‌یه‌نێ یان كارێكی قه‌ده‌غه كرا‌و بكات یاخود كارێكی وا بكات له پایه‌ی پیشه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه یان بڕیاره‌كانی سه‌ندیكا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ نه‌كات، خۆی تووشی ئه‌و سزایه ده‌كات كه له یاساكه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره په‌یوه‌ندیی هه‌بێ به‌و كارانه‌ی كه به پێی یاسای دیكه له دژی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1/ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ سه‌رپێچیكه‌ر ده‌نێردرێ وئاگادار ده‌كرێته‌وه كه لە هه‌ڵس وكه‌وتی دڵخۆش نین. 2/ئینزار: ئه‌وه‌ش به نووسراوێك بۆی ده‌نێردرێ وتێیدا ناڕه‌زایی له هه‌ڵس وكه‌وتی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌رده‌بڕێ وداوای لێ ده‌كرێ ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه سزای توندتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. 3/غه‌رامه‌یه‌كی له (250) دینار كه‌متر نه‌بێ وله هه‌زار دینار ره‌ت نه‌كات له سه‌رپێچیه‌كه‌ر وه‌رده‌گیرێ وكه نه‌یدا ده‌ستدانه كاری تایبه‌تی پیشه‌یی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ وئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مێژووی سه‌رپێچیكردنی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی كرده‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی غه‌رامه‌یه‌ك ده‌بێ كه له (500) دینار كه‌متر نه‌بێ وله (2000) دینار پتر نه‌بێ وکاتێك كه نه‌یدا ئه‌وا رێگه‌ی كاركردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه ساڵێك پتر نه‌بێ. 4/ رێگه‌گرتن له كاركردنی تایبه‌تی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێ. 5/غه‌رامه‌كردن ورێگه‌گرتن له ده‌ستدانه‌كار له سنووره‌كانی دوو بڕگه‌كه‌ی (3 و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌بن.
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن بینی ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ پزیشك تاوانێك پێكه‌وه ده‌نێ، پێویسته مه‌سه‌له‌كه بنێرێ بۆ دادگای تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وراقی مه‌سه‌له‌كه وئه‌گه‌ر پاك وبێ تاوان ده‌رچوو، ئه‌مه رێگه له وه‌رگرتنی كاری به‌رزه‌فتی ده‌رحه‌قی ناگرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م: 1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. 3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة