أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه. 2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه. 6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه. 7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره. 9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع. دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت.