المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته مادده‌ی سی و سێیه‌می (دووباره): مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة