المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه و خانه‌نشین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت له پله‌ی ملازم به‌ره‌وسه‌ره‌وه، به پیشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و به ره‌زامه‌ندنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم (زێڕه‌ڤانی) ده‌بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات. دووه‌م : سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پایه سه‌ربازییه تایبه‌تیه‌كان به پێشنیازی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سێیه‌م : مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ. دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ . چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له مانه بێت : 1. یه‌كێك له كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی. 2. كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه یان له چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ. ج-خوله تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته دی. شه‌شه‌م:مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه. حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له كاتی خۆ به‌خشكردنیان له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر. چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت. پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ. دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی. دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.
ماده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـزێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تیـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. سێیه‌م: (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له كاتێك پێویستیان پێی بێت.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ی گرێته‌وه سوود له هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م: پێشمه‌رگه له‌م حاڵه‌تانه خانه‌نشین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه. پایه | ته‌مه‌ن فه‌ریقی یه‌كه‌م/ فه‌ریق | 63 شه‌ست وسێ سالأ لیوا. | 60 شه‌ست سالأ عه‌مید. | 58 په‌نجاو هه‌شت سالأ عه‌قید. | 55 په‌نجاو پێنج سالأ موقه‌دده‌م | 53 په‌نجاو سێ سالأ رائید- نه‌قیب | 49 چل ونۆ سالأ مولازم- مولازمی یه‌كه‌م | 45 چل وپێنج سالأ له جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ری فه‌ننی | 55 په‌نجاو پێنج سالأ له جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ر | 50 په‌نجا سالأ سه‌رباز تا سه‌ربازی یه‌كه‌م | 45 چل وپێنج سالأ دووه‌م: ئیمام له كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌كرێ. سێیه‌م: له كاتی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌ك رێ له به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌ته‌كه‌ی بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌رچووبێت.
مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: نابێ ته‌نازول له مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و هه‌ر ته‌نازولێك له‌و جۆره به پووچه‌ل داده‌نرێ. دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌ر پاداشتی خانه‌نشینیدا ناگیرێت به هۆی قه‌رزێك كه‌وتبێته سه‌ر خانشینكراو ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ. أ ـ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی. ب ـبۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌زینه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نابێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 25% ی مووچه یا پاداشتی خانه‌نشینیدا بگیرێت.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ. سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به (ئیمام) دامه‌زرێ هه‌مان مه‌رجه‌كانی كه له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا هاتوون تێدابێ، به‌ده‌ر له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت یا ئایین یا هاوشێوه‌كانیدا هه‌بێت.
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو. دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب. ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك. ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو. د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ. ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار. و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج. ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش. ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت. گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت. ی- رئيس عوره‌فا. ك- عه‌ریف. ل-جێگری عه‌ریف. م-سه‌ربازی یه‌كه‌م. ن-سه‌رباز.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی بیستء نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا یاخود به خانه‌نشین كرا‌و داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره بۆ خه‌رج ده‌كرێ: أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له مێژووی 5/3/1991له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو. ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو. دووه‌م: جگه له‌وانه‌ی له بڕگه‌كانی (أ، ب)له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، پاداشتێك به خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه له خزمه‌تدا بووه.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی چل و چواره‌م: فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة