المواد القانونية

مادده‌ی پێنجه‌م:

مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی چواره‌م:

مادده‌ی چواره‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.

مادده‌ی سێیه‌م:

مادده‌ی سێیه‌م: ئیمتیازات و ده‌سكه‌وته‌ داراییه‌كانی كه‌ له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌ له‌ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.

مادده‌ی یه‌كه‌م:

مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای (ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی) حكومه‌تی ئیتیحادی، ژماره‌ (80)ی ساڵی 2012، و كاركردن به‌ ئه‌حكامه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.

مادده‌ی شه‌شه‌م:

مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ناكۆك بێت.

مادده‌ی حه‌وته‌م:

مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ به‌رواری (1/1/2013) جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

مادده‌ی دووه‌م:

مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شوێنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌گرنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ له‌ یاسای ژماره‌ (80)ی ساڵی 2012دا ناویان هاتووه‌.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة