المواد القانونية
مادده‌ی چوارده‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ته‌رخانكراوی پاره‌ی داهاتی مانگانه، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی وه دی ده‌هێنێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان وهه‌ڵسوڕانی خه‌رجییه‌كانی چاكردنه‌وه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و به‌گوێره‌ی داخوازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خشته‌ی داهاته وه‌ده‌ستهاتووه فیعلییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بدات.
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنان (المنهاج الاستپماری) مۆر كردووه له‌هه‌موو ئه‌و باج و ڕه‌سمانه به‌ره‌سمی پوولیشه‌وه ده‌بوردرێن كه له‌هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ئه‌و كارانه و له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه‌وتۆته سه‌ریان.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت پاره‌ی ته‌رخان كراوی گشتی په‌سندكراو كه له‌بودجه‌ی ساڵی دارایی/2009 دا به‌ڕێژه‌ی (1%) بخاته سه‌ر پاره‌ی ته‌رخانكراوی گشتی په‌سندكراوی بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ته‌رخان كردنی گوژمه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌كانی فه‌رمانگه له‌نوێ دامه‌زراوه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی دارایی/ 2009 دا. دووه‌م: ته‌رخان كراوی نوێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بۆ حاڵه‌ته ناكاوییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌رخان كراوی سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(20%).
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابین كردنی پێشینه‌ی (سلفه) خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: كار به‌هیچ بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێ و خه‌زینه‌ش هیچ گرانییه‌كی دارایی ئه‌م بڕیاره له‌ئه‌ستۆ ناگرێ هه‌تا شه‌رعیه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرێ و په‌رله‌مان په‌سندی نه‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌موو حیساباتی مانگانه‌یان ((بودجه‌ی پێداچوونه ـ موازین المراجعه)) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی دارایی ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریای ده‌كه‌ن كه له (10) رۆژ له‌دوای كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورتی هێنا، ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێ به‌هه‌مان ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه كورتی هێناوه گوژمه‌ی سه‌رجه‌می بودجه كه‌م بكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2009، له‌سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی به (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن وهه‌شت سه‌د وپه‌نجا وحه‌وت ملیار ودوو سه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2009 گوژمه‌ی (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار ودووسه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار داده‌نرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2،303،338) ته‌نها دوو ترلیۆن وسێ سه‌د وسێ ملیار وسێ سه‌د و سی هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه داراییه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی (6،553،925) ته‌نها شه‌ش ترلیۆن وپێنج سه‌د وپه‌نجا وسێ ملیار ونۆ سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخست.
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، پاره‌ی حیساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی به‌رده‌ست دابین ده‌كات. 2. داهاتی شاره‌وانییه‌كان ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تییان وه‌زاره‌تی دارایی چاودێری ئه‌م داهاتانه و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.
مادده‌ی دوازده‌م: هیچ لایه‌نێكی حكومی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ش بۆی نییه پڕۆژه‌ی تایبه‌تی له‌بودجه‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه كه له (250) دوو سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه بدات كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی گوژمه‌یه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. خه‌رج كردن به‌پێی پشتیوانی په‌سندكراو له‌بودجه‌ی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆی دیاری كراوه ده‌بێ. 2. خۆبه‌ستنه‌وه به‌و پشتیوانه ته‌رخانكراوانه‌ی بودجه و نه‌چوونه ناو هیچ ئیلتیزامێك به‌خه‌رج كردن له‌وه‌ی زیاتر بێ كه له بودجه ته‌رخان كراوه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران ساڵانه بۆ ته‌نها كه‌سێك و له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخان كراوه بڕیار لێدراوه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌ت له‌سێ ملیۆن دینار تێناپه‌ڕێت و به‌پێی ئه‌و رێنمایانه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن له‌پێشكه‌ش كردنی ژمێریاری كۆتایی (الحسابات الختامیه) بۆ ساڵی/2009 دوا كه‌وت به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده‌م: دامه‌زراندن به‌هه‌موو گرێبه‌ستێك راده‌گیرێ مه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیری دارایی بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه و له 1/1/2009)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة