المواد القانونية
مادده‌ی سێیه‌م: لیژنه‌كه خۆی جۆر و شێوه‌ی پلیتی یانسیبه‌كه و نرخی فرۆشتنی و رێكخستنی راكێشانی و رۆژه‌كه‌ی و چۆنێتی راكێشانه‌كه دیاری ده‌كا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ساڵی دارایی دواكه‌وت بووجه‌كه‌ی نه‌سه‌لمێنرا بوو بۆی هه‌یه تا كاتی سه‌لماندنی بووجه نوێیه‌كی به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی كار به بووجه‌ی رابردوودا بكا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: حیسابه ساڵانه‌ی لیژنه ده‌كه‌وێته ژێ ركێفی پشكنین و چاودێری داراییه‌وه به پێی یاسا.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێ هه‌ندێ قه‌رزی درێژخایه‌ن به بێ سوودی یاسایی، (الفئده القانونیه)بدا به لیژنه بۆ هه‌ڵسووراندنی كاروباری به مه‌رجێ به پێی توانای لیژنه به قستی ساڵانه بیداته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: پووخته‌ی داهاتی لیژنه له یانسیبه‌كه و داهاته كانی تری به پێی، له پێشتری (الاولوبه) و پلان و نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه به یاسایه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه چۆنێتی پاكۆ دانی ماڵ و موڵكی دیاری ده‌كا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی یانسیبه‌كه كه ده‌درێن به پلیت بۆ ده‌رچووه‌كه له گشت باجێك ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: لیژنه رێژه‌ی كۆمسیۆن (العموله) بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كا كه وه‌كاله‌تی فرۆشتنی بلیتی یانسیبه‌كه‌ی ده‌درێنێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا.
مادده‌ی بیسته‌م: لیژنه له (15%) له سه‌دا پانزه‌ی پاره‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌ی پلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه گلده‌داته‌وه و وه‌ك داهاتێك بۆ لیژنه تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: لیژنه بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆك یا سێ له ئه‌ندامانی كه داواكه‌یان ده‌درێ به به سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به ده‌ره‌كی (استپنائی) بكا ئه‌میش ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه لیژنه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه بانگ بكا.
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه دوای وه‌رگرتنی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی خواستن (استعاره)ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ده‌شێ بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی كۆبوونهكه‌وه بڕیاره‌كانی بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی پازده رۆژدا ناره‌زایی ده‌ر نه‌برن له رۆژی سپاردنیانه‌وه به ئه‌نجومه‌ن به سه‌لمێنراو داده‌نرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه بووجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی داده‌نێ كه داهات و مه‌سره‌فی بۆ ماوه‌ی سالێكی ته‌واو كه له 1/كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كا و له 31/ كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتایی دێ دیاری ده‌كا و له دوا سه‌لماندنییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: پاره‌ی كاشی لیژنه ده‌خرێته یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێمه‌وه پاره لێراكێشانی به ئیمزای سه‌رۆكی لێژنه و فه‌رمانبه‌ری به‌رپرسیار له حیسابی ده‌بێ و لیژنه بۆی هه‌یه هه‌ندێ پاره‌كه له ده هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ له سندوقه‌كه‌یدا بۆ مه‌سره‌فی ده‌م و ده‌ست هه‌ڵبگرێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: داهاته‌كانی لیژنه ئه‌متنه ده‌بن: 1-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی یه‌وه ده‌یدرێتێ. 2-داهاتی راسته‌خۆ یانسیبه‌كه. 3-سوودی سپێردراو (ودائع) و پاره كاشه‌كانی خۆی. 4-ئه‌و پاره‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه له قازانجی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كرێ كه بلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه. 5-هه‌ر داهاتیكی تر كه لیژنه دوای بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قبوولی ده‌كا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری ئاوه‌دا كردنه‌وه ز گه‌شه پێدان بۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌كه به پێی تایبه‌تكاری خۆی رێنمایی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة