المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ته‌نیا یه‌ك دانه‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه به بازرگانییه‌كی به‌چه‌ند وێنه‌یه‌ك رێك ده‌خرێ ره‌سمی لێوه‌رده‌گیرێ. 2-ئه‌گه‌ر له‌و وه‌ره‌قانه‌ی به پشتئمیزا (التڤهیر)بۆ ده‌ستاو دوست كردن ده‌شێن و له كاتی ئیمزا كردنیاندا به هۆی به‌خشینی ره‌سمده‌ره وه له ره‌سمدان ره‌سمیان له‌سه‌ر نه‌درابوو به‌ڵام دوای پشتئمیزاكردنیدا ده‌بێ ره‌سمی ته‌واوی له‌سه‌ر بدا با ئه‌وكه‌سه‌ش كه بۆ پشتئمیزا ده‌كا له ره‌سمدا به‌خشراو بێ. به‌شی سێیه‌م ره‌سمده‌ر
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-حكومه‌ت: حكومه‌تی عه‌رێمی كوردستان. 4-سه‌رۆكی فه‌رمانگه: سه‌رۆكۆكه‌كانی فه‌رمانگه حكومه‌تی یه‌كان له هه‌رێمدا و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان سه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی تایفه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سایه‌تێكی مه‌عنه‌وییان هه‌یه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و یاسایه به سه‌رۆكی فه‌رمانگه دانرێن. 5-فه‌رمانبه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كارگه‌رانی میری كه خزمه‌تگزارییه‌كی گشتی پێ سپێردرا بێ و كاگه‌رانی كۆمپانیاكان و ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی تایفه گه‌ری و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویان هه‌یه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه له حوكمی فه‌رمانبه‌ر دا داده‌نرێن. 6-ره‌سم: ئه‌م ره‌سمی پووله‌ی به پێی ئه‌و یاسایه فه‌رز ده‌كرێ.گ 7-پوول: ئه‌و پوولی داراییه‌ی وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ده‌ری ده‌كا. 8-وه‌ره‌قه: هه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك كه ده‌بی به پێی ئه‌م یاسایه روسمی لێ بدرێ ئیتر سا به‌ده‌ستخه‌ت بێ یا كرابێته وێنه یا چاپ كرابێ یا له‌به‌ر گیرابێته‌وه. 9-ئیمزا: نیشان دان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه به ئیمزا یا به مۆر یا به په‌نجه مۆر یا به هه‌ر نیشانه‌یه‌ك كه ئیمزا بگه‌ێنێ. 10-كه‌س: كه‌سی سروشتی یا مه‌عنه‌وی. 11-ره‌سمده‌ر: ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه ره‌سم بدا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ته‌م و مژێك یا ناكۆكێك له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه له باره‌ی ره‌سم له‌سه‌ر دان و نه‌دانییه‌وه یا ئه‌و هه‌نده‌ی ده‌بێ له سه‌رێ بدرێ رووی دا وه‌زیر بۆی هه‌یه بریار بدا: أ-ره‌سمی له‌سه‌ر بدرێ یا نه‌درێ. ب-دیاری كردنی هه‌ندێ ئه‌و ره‌سمه‌ی له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه فه‌رزه. 2-بریاری وه‌زیر له هه‌ردوو حاله‌تی برگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه بنبڕ (قگعی) ده‌بێ. به‌شی پێنجه‌م به‌خشین له ره‌سمدان
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌مانه له ره‌سمدا ده‌به‌خشرێن: 1-ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی تایبه‌تن به خانه‌كانی په‌رستن و په‌رستگا و په‌یمانگا و قوتابخان ئایینیه‌كانه‌وه كه یاسا دانیان پێ دا ده‌نێ. 2-به‌ڵگه نامه و باوه‌رنامه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌خوێنن سه‌باره‌ت به ده‌رچوون و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر خوێندن. به‌شی شه‌شه‌م چاودێری
مادده‌ی شازده‌یه‌م: 1-نابێ پوول فرۆشت به‌بێ رێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بكرێ. 2-هه‌ر كه‌سێك به‌بێ رێپێدان پوول فرۆشی بكا له جاری یه‌كه‌مدا به لایه‌نی زۆره وه به په‌نجا دینار سزا ده‌درێ ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرێته دوو ئه‌وه‌نده. 3-هه‌ر كه‌سێ رێ ی پوول فرۆشتنی پێدرا بێ به زیاتر له نرخه ره‌سمییه‌كه‌ی بیفرۆشێ له جاری یه‌كه‌م به لایه‌نی زۆره‌وه به په‌نجا دینار سزا ده‌ده‌رێ و ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرێته ده‌وو ئه‌وه‌نده و له جاری سێیه‌م به‌و پێیه‌ی وه‌زیر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا رێ پێدانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك یا ببرای بیرلێ ده‌سه‌نرێته‌وه. به‌شی حه‌وته‌م چه‌ند حوكمێكی جۆرا و جۆر
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة