المواد القانونية
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1-میری كاتێك خۆی به ته‌نیا ده‌بێته ره‌سمده‌ر له ره‌سمدان ده‌به‌خشرێ جگه له‌و فه‌رمانگه ره‌سمییانه‌ی یاسا تایبه‌تییه‌كانیان ره‌سمدانیان به‌سه‌ر فه‌رز ده‌كه‌ن. 2-ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له كات رێكخستنی دا گشت ئیمزا كه‌رانی له ره‌سمدا به پێی یاسا به‌خشراو ده‌بن ره‌سمی لێ وه‌رناگیرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافی به‌خشینی نییه پتڵیان له كاتی ئیمزا كردنیدا ته‌واوی ره‌سمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و به‌لێننامانه له ره‌سمدا ببه‌خشێ كه میری تیایاندا لایه‌نێك ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی تێدا بوو.
مادده‌ی سێیه‌م: 1-به‌ڵێننامه (عقد)ی كۆمپانیاكان له كاتی تۆماركردن یا درێژه پێدانی ماوه‌یان یان زیاد كردنی سه‌رمایه‌یان ده‌بێ ره‌سمی پێنج له هه‌زاردا (5%1000)یان لێ بدرێ. 2-سه‌رمایه‌ی ناولێنراو (اسمی)ی كۆمپانیاكی له كاتی تۆمار كردن یا درێژه پێداناد ده‌كرێته بنچینه بۆ ره‌سم وه‌رگرتن. له حاله‌تی زیاد كردنی سه‌رمایه‌شدا ره‌سم ته‌نیا له‌سه‌ر زیاده‌كه وه‌رده‌گێرێ.
مادده‌ی چواره‌م: 1-ره‌سمێكی ساڵانه‌ی به رێژه‌ی دهه له سه‌دا (2% 1000) له كۆی قیسته به‌رهه‌م هێنهكانی دابین له كۆمپانیاكانی دابین (شركات التأمین) وه‌رده‌گێری و قیسته‌كانی نوی كردنه‌وه‌ی دابین (اعاد التأمین) ئه‌و رهسمهیان له‌سه‌ر نابێ. 2-دابین كردن (المۆمن) ئه‌و رسمه‌ی بڕگه‌ی (1) ده‌دا و هه‌ر رێكه‌وتنێك به پێچه‌وانه‌یه‌وه پوچه‌ڵه. 3-سه‌رباری ئه‌و ره‌سمه‌ی له برگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا دیاری كراوه ره‌سمێكیش له قیسته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دابین له كۆمپانیاكانی دابین به‌م جۆره‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ: أ-باوه‌رنامه‌كانی دابین له‌سه‌ر زیان و كاره‌ساتی كه‌سی پاشكۆی (الحوادپ الشخصیه الملحقه بها)و هه‌ر دابینێكی تر كه په‌یوه‌ندی به‌م جۆره دابینانه و ئه‌و گۆرینانه‌وه هه‌بێ كه له‌و باوه‌رنامانده‌دا ده‌كرێن و ره‌سمه‌كه‌یان (5%1000) ی كۆی قیسته‌كانی دابین به پێی حیسابی كۆتایی (الحیساب خیتامی) ده‌بێ. ب-ئه باوه‌ر نامه دابینه‌ی به چه‌ند دانه‌یه‌ك رێكخراوه ته‌نها وێنه‌ی یه‌كه‌می كه ده‌درێته دابین لێكراو (المۆمن) یا سوود لێوه‌رگرتن (المستفید) ره‌سی لێوه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: چه‌ندان (تعدد)ی ئیمزا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه نابێته هۆی چه‌ندانی ره‌سمدا ته‌نیا ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی دروستكردنی پهیوهندكاران (التزام)ێكی نوێ یا درێژه پێدان یا نوێ كردنه‌وه‌یه‌كی ناوهۆكی وه‌ره‌قه‌كه نه‌بێ كه ئه‌وسا هه‌ر حالهتهو ده‌بی َرهسمی خۆی له‌سه‌ر بدرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌و وه‌ره‌قه بازرگانیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ساز ده‌كرێن له كاتی پشتئمیزا كردنیان یا پێشكه‌ش كردنیاندا یا قبوڵ كردن یا دانه‌وه‌یان (الوفاء) له ناو هه‌رێمدا ده‌بێ ره‌سمیان له‌سه ربدرێ و یه‌كه‌م كه‌سیشی كه به‌كاری ده‌هێنێ ره‌سمه‌كه‌ی ده‌دا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئه‌گه‌ر ره‌سمده‌ر چه‌ندان (تعدد) بوون ره‌سمه‌كه به هاوبه‌شی ده‌ده‌ن. 2-ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له ره‌سمدا به‌خشرا و بوو ئه‌وانه‌ی تر به هاوبه‌شی ته‌واوی ره‌سمه‌كان ده‌ده‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌لێننامه و مهمڵانهی له ناو وهرهقهكهدان و یه‌ك یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌بوو ره‌سمه‌كه له‌و مامه‌ڵه‌یه وه‌رده‌گیرێ كه باڵاترین ره‌سمی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی به‌لێننامه و مامه‌له‌كان نه‌بوو، ئه‌وا ره‌سمه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كیان به پێی خودی خۆی وه‌رده‌گێرێ. به‌شی چواره‌م چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ره‌سم
مادده‌ی پازده‌یه‌م: وه‌زیر یا ئه‌و كه‌سه‌ی له لایه‌نیه‌وه راسپێردراوه بۆیان هه‌یه هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی میری یا ده‌زگایه‌كی كه‌رتی تایبه‌تی یا تێكه‌ڵاو بپشكنن بۆ دلنیابوون له رهسدان به‌پێی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاه و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌شێ په‌یره‌و بۆ ئاسانی جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ربكرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ل له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی په‌نجاه و شه‌ش: به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
مادده‌ی په‌نجاه و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: 1-به بڕیار یا وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌دانێ و له‌سه‌ر داواوی په‌یوه‌ندیداره‌كان له 90% ئه‌مانه‌ی خواره وه ده‌درێته‌وه خاوه‌نیان. أ-نرخی پولی به‌كار نه‌هاتوو یا دراو یا ئه‌وه‌ی یپش به‌كارهێنانی به سه هوو ده‌شێوێ. ب-ئه‌و ره‌سمه‌ی به سه‌هوو له سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێ كه ره‌سمی له‌سه‌ر نییه یا له‌سه‌ر رێتی و ره‌سمه‌كه‌ی له‌وێ كه‌متر لێ وه‌گیراوه. 2-ئه‌گه‌ر داواكاری وه‌رگرتنه‌وه كه رێگای پوول فرۆشی پێ‌درابوو ته‌واوی نرخی پووله به‌كار نه‌هاتووه‌كانی ده‌درێته‌وه دوای داشكاندنی كۆمسیۆن (عموله) 3-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆیان هه‌یه به پاره یا پوول ئه‌و ره‌سمه بده‌نه‌وه به خاوه‌نی ئه‌گه‌ر دڵنیا بوون ره‌سمده‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی به‌دی نه‌هێناوه كه ره‌سمه‌كه‌ی له پێناودا داوه.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ی كه له خشته‌ی یه‌كه و دووه‌می پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ن ده‌بێ ئه‌و رهسمانهیان لێبدرێ كه له ته‌نیشتیانه‌وه و دیاریكراون.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ره‌سم به یه‌كێ له‌و رێگایانه وه‌رده‌گیری: 1-به پوولی دارایی كه به وهرهقهكهوه ده‌لكێنرێ. 2-به پاره‌ی كاش له‌م حاله‌تانه‌دا: أ-ره‌سم له‌سه‌ر باوهرنامهدابین. ب-ره‌سم له‌سه‌ر بهلێنامهی كۆمپانیا له كاتی تۆمار كردنیدا یا دریژه پێدانی ماوه‌كه‌ی یا زیاد كردنی سه‌رمایه‌كه‌ی. ج-ئه‌گه‌ر ره‌سمه‌كه له ده دینار زیاتر ره‌سمده‌ر بیه‌وێ به پاره بیدا. د-ئه‌گه‌ر پوول له ئارادا نه‌بوو.
مادده‌ی یازدهم: ساڵان یه‌ك دینار ره‌سم به‌سه‌ر یه‌كه‌وه له مووچه و سه‌رمووچه (مخصصات) له مانگی ته‌موزدا وه‌رده‌گیرێ و خانه‌نیشان له حوكمی ئه‌و مادده‌یه به ده‌ر ده‌بن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-أ: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌رپرسیاره له مسۆگه‌ر كردنی وه‌رگرتنی ره‌سم له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ی به حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی. ب-ئه‌گه‌ر ره‌سم له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه به ته‌واوی درا بوون پووله‌كان به‌تاڵ نه‌كرابوونه‌وه، فهرمانبرههكه ده‌بێ كه وه‌ره‌قه‌كه‌ی خرایه به‌ر ده‌ست به‌تاڵیان بكاته‌وه. ج-ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (1و2)ی ئه‌م مادده‌یه كرد و مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و وه‌ره‌قه‌یه لێ نه‌دراوه به‌رێكرد، به ده دینار سزا ده‌ده‌رێ و ده‌بێ ره‌سم دهرهكهش به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده دینار و یه‌لایه‌نی زۆره وه سه‌د دینار بدا. د-ئه‌گه‌ر پووله‌كان به شێوه‌یه‌ك لكێنران یا به تاڵ كرانه‌وه هه‌موو بن یا هه‌ندێكیان له‌گه‌ل ئه‌و رێنمایی یانه‌دا ئه‌گونجێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراوه، وا داده‌نرێ رهسمدانهكه به‌و هه‌نده كه پووله‌كانی پێ لكێنراوه یا به‌تاڵ كراوه ده‌بێ رهسمهكی به‌پێی هه‌نده ئهسلییهكه بێ. ه-وه‌زیری دارایه بۆی هه‌یه سزاكانی مادده‌ی شازده‌یه‌م بدا. به‌ڵام سزاكانی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌وه ده‌درێ و له حاله‌تی نه‌دانی پاره‌كه حوكمی یااس ره‌چاو كراوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌سه‌پێنرێ. 2-ئه‌و سزایانه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌درێن رێ له سه‌پاندنی حوكمه‌كانی یاسای سزادان و یاساكانی تر ناگرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كاروه به پێی حوكمه‌كانی تاوانیك پێك بهێنێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة