المواد القانونية
مادده‌ی نۆیه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندووق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌شداری كردنی ساڵانه به‌و بڕه‌ی كه‌وا حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا ته‌رخانی ده‌كات. دووه‌م: قازانجی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌ی سه‌ندووق و قازانجی چاڵاكییه‌كان. سێیه‌م: قازانجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و پیتاك و مینه‌ح دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه سه‌رمایه‌كانیان له (40) ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات. دووه‌م: نابێت بڕی پێشینه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له (15) ملیۆن دینار زیاتر بێت. سێیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه نابێت هه‌ر سوودمه‌ندێك له یه‌ك جار زیاتر پێشینه وه‌ربگرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی سندووق و دانانی بنچینه‌كانی پاڵپشتی كردنی لاوه بی كاره‌كان. دووه‌م: كاركردن له پێناو گه‌شه‌كردنی داهاتی دارایی بۆ سندووق. سێیه‌م: په‌سند كردنی پلانه‌كانی وه‌به‌رهێنانه داراییه‌كانی سندووق. چواره‌م: هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی سندووقه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك پێك دێت به ناوی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووق) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه پله‌كه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رۆك. 2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌ندام. 3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌ندام. 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ڕاوێژ بكات به شاره‌زاو ڕاوێژكاران له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه له‌كاتی پێویست.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة