المواد القانونية
مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رباری ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ ئه‌م ناوچانه ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه (مناقله) له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان، له سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، ئه‌نجام بدات و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لێ ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زاو له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌نكراودا، ئه‌نجام بدات. پێنجه‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌رپشك ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێوان داهاته خۆیه‌تیه‌كانی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی له نێو یه‌ك پارێزگاداو ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێو ژمێره‌ی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری و چاككردن بۆ هه‌ر دامه‌زراوێكی شاره‌وانیی. شه‌شه‌م: هه‌ردوو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بۆیان هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌ت له نێو بودجه‌داو له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زادا، ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پلاندانانی لێی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینان له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ مووچه‌ی هاوشانه‌كانیان له خانه‌نشینه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی به مه‌رجێك نه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت و لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نێرده یان زه‌ماله یان مۆڵه‌تی خوێندنیان هه‌یه پابه‌ندبن به دابه‌شكردنی به‌شه كورسی ته‌رخانكراو بۆیان، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و پسپۆری بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی له رسوماتی گومرگیی ده‌بوردرێن، به مه‌رجێك به ناوی ئه‌وان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌وان هاورده بكرێن. دووه‌م: لێبوردنی سه‌ره‌وه كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی كه له لایه‌ن حكومه‌ت یان دامه‌زراوه به‌خشینه‌ره‌كانه‌وه دێن، له‌خۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی هه‌یه به بڕێك له (350.000.000) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و، بۆی هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زارهته‌كه‌ی ئه‌ون رابسپێرێت به سه‌رفكردنی بڕێك له (250.000.000) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ت نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكیان هه‌یه له (300.000.000) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كرێن: 1. سه‌رفكردنه‌كه به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه (اعتمادات) په‌سه‌ندكراوانه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه‌وا بۆیان دیاری كراوه. 2. پابه‌ندبوون به‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراون و رێگه نادرێت به چوونه نێو پابه‌ندیی دارایی زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵانه بۆی ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی شاره‌وانی. پێنجه‌م: وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ناوه‌خۆو له نێو ئه‌و رێژانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌م/3ی مادده‌ی دووه‌م بۆیان دیاری كراوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی كه له‌لایاندا ده‌سته‌به‌ركراوه.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی پرۆسه نه‌وتیه تایبه‌ته‌كانی كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و مادده (15)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة